وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سـزای به‌سه‌ر كۆریای باكوردا سه‌پاند له‌به‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی كۆریای باكور:
خانم ڕایس ده‌ڵێت " بڕیاره‌كه ڕێنمایی زۆر ڕوون و ئاشـكرای هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ شـتێـك ڕێـگه بدرێت بچـێـته ناو كۆریای باكور و ڕێـگه‌ی چ شـتێـك نه‌درێت. بڕیاره‌كه ئامێرێـكی زۆر به‌هێزه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی باری به‌رگومان و مه‌ترسیدار. بڕیاره‌كه به‌ربه‌ندی له‌سه‌ر شـتومه‌كی خۆشـگوزه‌رانی داناوه كه به ڕای من ئه‌وه گرفـتێـك ده‌بێت بۆ ڕژێـمێـكی كه هه‌میشه سـوودی له شـتومه‌كی خۆشـگوزه‌رانی وه‌رگرتووه له كاتێـكدا زۆربه‌ی خه‌ڵـكه‌كه‌ی برسین."
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای كردووه كۆریای باكور كۆتایی به پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی بهێنێت و بگه‌ڕێـته‌وه سه‌ر مێزی وتـووێـژه شه‌ش لایه‌نه‌كان. لایه‌نه‌كانی به‌شـدار له وتـووێـژه‌كان كۆریای باشور، چین، ڕوسـیا، ژاپـۆن و ئه‌مریكان.
خانم ڕایس ده‌ڵێت "سـیسـتمی جیهانی بۆ پـێـشـگرتن و دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ته‌فروتوناكه‌ری گشـتی له‌ژێـر فشـاره، به‌ڵام شـكسـتی نه‌هێناوه."
خانم ڕایس ده‌شڵێت " گه‌وره‌ترین كۆسـپ له‌به‌رده‌م سـیسـتمی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی چه‌ك له‌و وڵاتانه‌وه دێت كه پـێـشـێـلی سـۆز و به‌ڵـێـنیان بۆ ڕێـزگرتن له ڕێـكه‌وتنی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌ك ده‌كه‌ن. ڕژێمی كۆریای باكور یه‌كێـك له‌وانه‌یه، هه‌روه‌ها ئێرانیش. حكومه‌تی ئێران ده‌ڕوانێـته بارودۆخه‌كه، ئێسـتا ده‌بینێت كه كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵام به هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ناوه‌كی ده‌دات. من چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م هه‌فته‌یه ده‌سـتبه‌كاربێت له‌سه‌ر بڕیارێـكی سـزادانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێران بیر له ڕێبازی ئێسـتای خۆی بكاته‌وه، كه بۆی هه‌یه زیاتر له جیهانی دووره په‌رێز بكات."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایس ده‌شـڵێت ئێسـتا هاوپه‌یمانیـیه‌تی وڵاتان به‌یه‌كه‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری ئێران له‌به‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كی. " ئه‌و گوتی زۆر لایه‌ن تێـگه‌یشـتوون گرفته‌كه ئێرانه." خانم ڕایس گوتی سه‌رۆك ]جۆرج ده‌بلیو بوش[ ئه‌م هاوپه‌یمانیـیه‌ی به‌یه‌كه‌وه ناوه ئه‌مه‌ش ڕێـگای ڕاستی هه‌ڵسـوكه‌وتكردنه، وه تاكه ڕێـگایه بۆ به‌كارهێنانی چاره‌یه‌كی دیبلۆماسی به ئامانجی چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌لانه."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.