Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
نوری ئه‌لمالکی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌ سونه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و هیوا عوسمان ڕوون کردنه‌وه‌ی زیاترمان ده‌داتێ

05/08/2007
گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان audio clip

Iraqi President Jalal Talabani(C)poses with Prime Minister Nuri al-Maliki(L)and Vice President Adel Abdel Mahdi(R), 05 Aug 2007
سه‌رۆکی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی و جێگری سه‌رۆک عادل عه‌بدولمه‌هدی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ده‌به‌ستن.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالکی داوای ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی شه‌ش له وه‌زیره‌ سونه‌کان ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا کشانه‌وه‌ی خۆیان له حکومه‌ت ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێز ئه‌لمالکی ئه‌م بڕیاره‌ی خۆی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی‌ و جێگری شیعه‌ی سه‌رۆک عادل عه‌بدولمه‌‌هدی کۆبۆوه‌،  به‌ڵام  جێگری سونه‌ی سه‌رۆک به‌شداری له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا نه‌کرد.

ڕێبه‌ره‌کان ده‌ڵێن هیوادارن ئه‌و شه‌ش وه‌زیره‌‌ی سه‌ر به‌ گروپی به‌ره‌ی ته‌وافوق که گه‌وره‌ترین بلۆکی عه‌ره‌به‌ سونه‌کانن له په‌رله‌مان‌دا، ڕای خۆیان بگۆڕن و بۆ ناو حکومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ووته‌بێژێکی به‌ره‌ی ته‌وافوق، ره‌فع ئه‌‌لعیساوی گوتویه‌تی حکومه‌تی به‌ ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌کان نه‌یتوانیوه‌ داخوازییه‌کانی هاوپه‌یمانێتی‌یه‌که‌یان جێبه‌جێ بکات بۆ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ چه‌کداره‌ شیعه‌کان و  ریفۆرم له شێوازی ئه‌و هه‌ڵمه‌ت و ده‌ستگیر کردنانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

 به‌ڕێز تاڵه‌بانیش ده‌ڵێت له هه‌فته‌ی داهاتوودا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مالکی و جێگری سونه‌ی سه‌رۆک و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق مه‌سعود بارزانی کۆده‌بێته‌وه‌ تاوه‌کو کێشه‌ سیاسی‌یه‌کانی ووڵات چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

له واشنتۆنیش، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش گرنگی‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌داوه‌ به‌ کشانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی سونه‌کان له حکومه‌ت.

جێی باسه‌، به‌ره‌ی ته‌وافوق له مانگی شه‌شه‌وه‌، ئه‌ندامێتی خۆیان له ناو حکومه‌ت‌دا هه‌ڵپه‌ساندووه‌ وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له دژی ئه‌‌و هه‌ڵوێسته‌ی نیشاندرابوو له به‌رامبه‌ر تاوانبارکردنی وه‌زیری که‌لتوری ئه‌سعه‌د ئه‌لهاشمی به‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بووه‌ له کوشتنی سیاسه‌تمه‌دارێکی تری عێراقیدا.

سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رۆکی عێراقیش، هاوکار به‌ڵێن ساڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان به‌رپرسی کاروباری ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی سازدا.  بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌، کلیکی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بکه‌.‌

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
توركیا بوردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق ده‌كات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
ئه‌حمه‌د میره‌ پـێناسه‌ی سـۆران مامه‌ حه‌مه‌ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆ كه‌مپانا باس له‌ هه‌ڵوێسـتی ڕێـكخراوی CPJ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌  Audio Clip Available
عه‌دنان موفتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به‌ كوده‌تا ناوزه‌د ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌رۆكی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available
كۆنده‌لیزا ڕایس كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور به‌ باش ناوزه‌دكرد  Audio Clip Available
جێگری وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردسـتان سه‌ركه‌وتوو بووه‌  Audio Clip Available  Video clip available
به‌ریتانیا ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تاڵیبان خۆیداوه‌ به‌ده‌سـته‌وه‌  Audio Clip Available
باراك ئۆباما له‌ ئیسـرائیله‌ بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان باس له‌ چۆنێتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی لایه‌نی كوردی په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد  Audio Clip Available
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌سـخۆشی له‌ گرتنه‌كه‌ی ڕادۆڤان كارازیچ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا ڕێـگه‌ نادات هۆلۆكۆسـتێـكی تر له‌ دژی ئیسـرائیل ڕووبدات  Audio Clip Available
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له‌ گه‌شـته‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌ی باراك ئۆباما ده‌كات  Audio Clip Available
دادگای ده‌سـتوری توركیا له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
باراك ئۆباما گه‌یشته‌ ئوردن  Audio Clip Available
ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیا ده‌سـتگیركرا