Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
خزمه‌ته‌کان
وه‌ك له كۆتایی مانگی دوازده‌دا ڕاگه‌یه‌ندرا نه‌ك ته‌نها هه‌ر ته‌نها ڕیفراندۆمه‌كه به‌ڵـكو جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده له‌سه‌ر پـێـشـنیازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ شه‌ش مانگی تر دواخراوه.وا سێ مانگ و چه‌ند ڕۆژێـك به‌سه‌ر ئه‌و دواخسـتنه‌دا ڕه‌ت بوو، واده‌ش بۆ جێبه‌جێـكردنی كه‌متر له سێ مانگی ماوه. له سێ مانگی ڕابردوودا چی كراوه؟ و له سێ مانگی ئاینده‌شـدا چی ده‌كرێت؟مـتمانه‌ش چیـیه ئه‌و به‌نده‌ی ده‌سـتوری عێراق كت‌ومت وه‌كو خۆی جێبه‌جێبكرێت؟ئایا ئه‌م به‌نده و جێبه‌جێـكردنه‌كه‌ی دواهه‌مین ده‌رفه‌ته له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ركردنی و یه‌كلایـیكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له عێراقدا كێشـه‌یان له‌سه‌ره؟ئێسـتا و به تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردسـتانی عێراقدا ده‌نگوباسـێـك بڵاوه كه چاره‌سه‌ركردنێـكی سـیاسیـیانه‌ی بۆ ئه‌و شـوێنانه‌ی به‌ندی 140 ده‌یانگرێته‌وه به دور نازانێت. ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی به‌های ئه‌م به‌نده ده‌سـتوریـیه بۆ كوێوه ده‌ڕوات؟له‌گه‌ڵ دواخستنی جێبه‌جێـكردنه‌كه‌یدا ئێسـتا كه كه‌متر له سێ مانگ ماوه بۆ جێبه‌جێـكردنی، لایه‌نه عێراقیـیه‌كان له ناو پـرۆسه‌ی سـیاسی وڵاته‌كه‌دا چۆنی لێ ده‌ڕوانن؟ئه‌مانه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كرد.قادر عه‌زیز، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ندی 140.نه‌رمین عوسـمان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 .ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46:48 خوله‌كه.
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن