ئامانجی ده‌ستبه‌جێی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایشی بنه‌ڕه‌تی بۆ كۆمهڵـگاكانی عێراقی و هه‌روه‌ها ده‌رپه‌ڕاندنی تیرۆریسـتان له په‌ناگه ئارامهكانیان بوو. به گوێره‌ی گهواهیدانهكهی ئه‌م دوایـیه‌دا له كۆنگرس له لایه‌ن ژه‌نه‌ڕاڵی ئه‌مه‌ریكی ده‌یڤد په‌تریه‌س، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌ره‌وپـێشـچوونێـكی به‌رچاویان له‌و بوارانه‌دا به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت "باشـبوونی ڕه‌وشی ئاسایش یارمه‌تی ڕێخۆشـكردنی به‌ره‌و گهشهدانهكانی سیاسی و ئابوری داوه":
" له‌سه‌ر ئاسـتێـكی ناوخۆ كۆمپانیا و كارداریـیهكان سه‌رله‌نوێ كراونه‌ته‌وه. ئه‌نجومه‌نه‌كانی هه‌رێمی كۆبوونه‌ته‌وه. له‌سه‌ر ئاسـتێـكی نیشـتیمانیش زۆر كار ماوه بكرێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق بوجه و سێ قانونی گرنگی په‌سه‌ند كردووه. حكومه‌ته نیشـتیمانیـیهكه داهاتی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كاندا هاوبه‌ش ده‌كات و زۆربه‌ی ئاماژه ئابوریـیه‌كان له عێراق ــ هه‌ر له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه هه‌تاكو گرانی ــ هه‌نووكه به‌ره‌و ئاڕاسـته‌یه‌كی ڕاست ده‌ڕۆن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت به‌هۆی زیادبوونی داهاتی نه‌وت، هه‌نووكه عێراقیـیه‌كان ده‌توانن مهسـرهفی زۆربه‌ی به‌هاكانی سه‌رله‌نوێ بونیادكردنهوه و ئاسایشـیان بكێشن. وا چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت "عێراق له كۆتایـیدا ته‌واوی ئه‌ركی ئه‌و به‌هایانه له ئه‌سـتۆ بگرێت." ده‌شڵێت له ماوه‌ی داهاتوودا " ئابوری عێراق تا ڕاده‌یه‌كی زۆر خۆی له پـشت به‌سـتن به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا دور ده‌خاته‌وه و پـشـت به سـهرمایهدارێتی سه‌ربه‌خۆ ده‌به‌سـتێت و له‌سه‌ر پـێی خۆی ڕاده‌وه‌سـتێت."
سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی سـیاسیش هه‌نووكه خێڵه عێراقیـیه‌كان و كۆمه‌ڵه‌كانی دیكه له هه‌رێمه‌كاندا ژێر خانی سـیاسی ناوخۆ سه‌رله‌نوێ بونیاد ده‌كه‌نه‌وه. به‌ره‌وپـێشـچوون له هه‌رێمه‌كاندا بۆته مایه‌ی به‌ره‌وپـێشـچوون له به‌غدا و هه‌روه‌ها ڕێبه‌رانی عێراقی زیاتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر كار ده‌كه‌ن. له‌وه‌ش زیاتر هه‌ڵـبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی ڕێ خۆش ده‌كات عێراقیـیه‌كان له ڕێی پـرۆسه‌ی سـیاسیهوه نه‌ك توندوتیژیـيهوه ناكۆكیـیه‌كانیان به‌لاوه بنێن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "مه‌به‌ست له تێـكڕای هه‌وڵه‌كانمان ئامانجێـكی ڕوون و ئاشكرایه; عێراقێـكی ئازاد كه بتوانێت به‌رگری له گه‌له‌كه‌ی خۆی بكات و پـشـتیوانی ئابوری خۆی بكات و كاروباری سـیاسی خۆی له ئه‌سـتۆ بگرێت." به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت كه‌س به هه‌مان شێوه‌ی عێراقیـیه‌كان ناخوازن به‌م ئامانجه بگه‌ن. هه‌رچه‌ندێـكه عێراقیـیه‌كان دهشـزانن هێشـتا پـێویسـتیـیان به یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" كارهكهشـمان له ماوه‌ی داهاتوودا له‌وه‌دایه پـشـتیوانی حكومه‌تی عێراق بكه‌ین له كاتێـكدا بژاره‌ی سه‌خت هه‌ڵـده‌بژێرن و قۆناغی گواسـتنه‌وه به‌ره‌وه به‌رپـرسـیارێتی گرتنه ئه‌سـتۆی ئاسایش و چاره‌نووسی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن."