Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكراویههواڵ و زانیاری
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
خزمه‌ته‌کان
به هێرشێـكی ئاسـمانی ئه‌مریكایی له ناوه‌ڕاسـتی سـۆماڵیا ڕێبه‌ری كۆمه‌ڵێـكی میلیتانی ئیسلامی كه بڕوا ده‌كرێت په‌یوه‌ندی به تۆڕی ئه‌لقاعیده‌وه هه‌بووبێت كوژراوه.ئه‌دن حاشی عیرۆ ناوی له لیسـتی ئه‌و تێرۆریسـتانه‌دا بووه كه داڵده‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌لقاعیده داوه كه بڕوا ده‌كرێت ده‌سـتیان له ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له كینیا و تانزانیا هه‌بووه.ئه‌لیشا ڕیوو له نووسینگه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكاوه له نایرۆبی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه.دانیشـتووانی شـارۆچكه‌ی دوسامارێبی سۆماڵیا كه ده‌كه‌وێته 480 كیلۆمه‌تری باكوری مه‌گادیشـوی پایته‌خت ده‌ڵێن به ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی پـرۆسـك ئاسا له خه‌و هه‌سـتان.
وێنه‌یه‌كی ئه‌دن حاشی عیرۆ له فایلێـكی ڤیدیۆ وه‌رگیراوه كه له‌لایه‌ن ئنتێـڵ سه‌نته‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له 1 ی پـێـنجی 2008
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن