Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
فڕۆكه‌كانی توركیا بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان له‌ باكوری عێراق بۆردومان ده‌كه‌ن

02/05/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 281KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 281KB - گوێبگره (Real) audio clip
ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی له‌تیف نێروه‌یی 372KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی له‌تیف نێروه‌یی 372KB - گوێبگره (Real) audio clip

له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه‌كانی هێرشـیان كردۆته‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان له‌ باكوری عێراق وه‌كو به‌شـێـك له‌ ئۆپه‌راسـیۆنه‌ به‌رده‌وامه‌كانی دژ به‌ پارتی كرێـكارانی كوردسـتان واته‌ په‌كه‌كه‌.

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كی ڕۆژی هه‌ینی له‌شـكری توركیا ڕایگه‌یاند هه‌موو فڕۆكه‌كانی به‌ سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ بنكه‌كانیان پاش ئه‌وه‌ی له‌ بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوانیان له‌ قه‌ندیلی باكوری عێراق دابوو و زۆر له‌ سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان كوژراون. وته‌بێژی په‌كه‌كه‌ ئه‌حمه‌د ده‌نیس گوتی سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له‌و هێرشـه‌دا هیچ زیانێـكیان پێ‌نه‌گیشـتووه‌.

ئه‌مه‌ش دووهه‌م هێرشی له‌م جۆره‌ی له‌شـكری توركیایه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، وه‌ له‌ ناوه‌ڕاسـتی مانگی دوانزه‌ی ڕابردووه‌وه‌ تا ئێسـتا به‌ به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ باكوری عێراق.

ئه‌نكه‌ره‌ په‌كه‌كه‌ تاوانبار ده‌كات به‌ به‌كارهێنانی باكوری عێراق وه‌كو بـنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـكردنه‌ سه‌ر باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا.

توركیا له‌ مێژه‌وه‌ داوا ده‌كات حكومه‌تی عێراق سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان سه‌ركوت بكات.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش كاربه‌ده‌سـتی باڵای توركیا ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ له‌ به‌غدا باسی ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتانی باكوری عێراق نێچیرڤان بارزانی كرد. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسـت به‌رزی ڕاسـته‌وخۆی نێوان حكومه‌تی توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان بوو.

داوود ئۆغلۆ ڕاوێژكاری باڵای ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌.

دوابه‌دوای وتووێـژه‌كان ڕاگه‌یاندنێـك‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و ده‌ڵێت وتووێـژه‌كان به‌ شـێوه‌یه‌كی كراوه‌ و دۆسـتانه‌ ئه‌نجام درا. ده‌شـڵێت سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردسـتان نێچیرڤان بارزانی دان به‌ نیگه‌رانیـیه‌كانی توركیا ده‌نێت و خاڵه‌ گرنگه‌كانی ده‌سـتنیشـان كرد بۆ چاره‌سه‌كردنی گرفته‌كان به‌ ڕێـگه‌ی هاوكاری و دانوسـتاندن و دیالۆگی سـیاسی.

سه‌باره‌ت به‌ بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌تیف نێروه‌یی له‌ سلێمانیـیه‌وه‌ ڕاپۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:22 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌ هێزه‌كانی به‌ریتانیا ده‌ڵێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌تان  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا گرنگی خۆی هه‌یه‌  Audio Clip Available
یۆنادم كه‌نا ده‌ڵێت ئه‌جیندایه‌كی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ هێرشـكردنه‌ سه‌ر كریسـتیانه‌كانی عێراق  Audio Clip Available
عه‌بد جوبرائیل ده‌ڵێت 1300 خێزانی مه‌سیحی له‌م دوایـیانه‌دا له‌ موسڵ ئاواره‌بوون  Audio Clip Available
میناس یوسف سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی مه‌سـیحیـیه‌كانی‌ شـاری موسـڵ ده‌دوێت  Audio Clip Available
هاوڵاتیـیه‌كی مه‌سیحی شـاری موسـڵ باس له‌ چۆنێتی ئاواره‌بوونیان ده‌كات  Audio Clip Available
جه‌عفه‌ر حامیدی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وانه‌كردنی خۆراكی به‌سه‌رچوو له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردسـتان ده‌دوێت  Audio Clip Available
مێزگردێـك ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌ر مه‌سیحیـیه‌كانی موسڵ  Audio Clip Available
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شـاندێـك ده‌گاته‌ به‌غدا  Audio Clip Available
ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی قه‌یرانی ئابووری ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی دوو هێرش له‌ به‌غدا 11 كه‌س ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی توركیا پاش هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی په‌كه‌كه‌  Audio Clip Available
كۆریا باكور له‌ لیسـتی تێرۆری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لاده‌برێت  Audio Clip Available
توركیا به‌ فڕۆكه‌ و تۆپ هێرش بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌مریكا  Audio Clip Available
خالید شـوانی ده‌ڵێت پـێوسته‌ په‌رله‌مانی توركیا وتووێـژكردن په‌سه‌ند بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌  Audio Clip Available
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئابووریـیه‌ مه‌زنه‌كانی جیهان بۆ نه‌هێشـتنی قه‌یرانی ئابووری هاوكاری ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
ڕاوبۆچوونی جیاجیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین داوا له‌ لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات ڕێز له‌ باراك ئۆباما بگرن  Audio Clip Available
ڕۆژنامه‌وانێـکی کورد له‌ شـاری که‌رکوک ده‌کوژرێت  Audio Clip Available
ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوا له‌ زیندانیـیه‌ مانگرتووه‌کانی ئێران ده‌که‌ن کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان بهێنن  Audio Clip Available
ئاری ڕه‌فیق باس له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ده‌کات  Audio Clip Available
فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له‌ باکوری عێراق ده‌که‌ن  Audio Clip Available
حه‌سیب کاپڵان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی تورکیا و په‌که‌که‌ ده‌دوێت  Audio Clip Available
عێراقیـیه‌کان به‌شـداری له‌ پـرسه‌ی سـیاسه‌تمه‌داره‌که‌ی سه‌در ده‌که‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی کورد به‌ کورد بکات  Audio Clip Available