Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروستی چینی و نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ دژی نه‌خۆشـیـیه‌كی كوشنده‌ پـێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن

07/05/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 114KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 114KB - گوێبگره (Real) audio clip

Chinese doctor checks boy for enterovirus 71 in Hefei, eastern China, 06 May 2008

دكتۆرێـكی چینی له‌ شـاری هێفه‌ی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی چین سه‌یری ناو ده‌می منداڵـێـك ده‌كات بۆ گه‌ڕان به‌ دوای ئاسه‌واری ڤایرۆسی هه‌ناوی ژماره‌ 71 ی كوشنده‌ بۆ منداڵان، سێشه‌ممه‌ 6 ی پـێـنجی 2008

لێپـرسـراوانی ته‌ندروسـتی چینی و نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن ئه‌وان پـێـكه‌وه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ كارده‌كه‌ن له‌پـێناو به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ كوشـنده‌یه‌ی ڕیخۆڵه‌، ئه‌وه‌ی تا ئێسـتا 28 منداڵی له‌ چین كوشـتووه‌.

له‌ میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ په‌كین وته‌بێژی وه‌زاره‌تی چینی و نوێنه‌ری باڵای ڕێـكخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی هانز ترۆێدسـسه‌ن وتیان ڕه‌نگه‌ نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ له‌ مانگه‌كانی شه‌ش و حه‌وتی داهاتوودا په‌ره‌بسێنێت.

هاوكات لـێـپـرسـراوان ده‌شڵێن ژماره‌ی قوربانیان و دووچاربووانی نه‌خۆشـیـیه‌كه‌ به‌رز بـبێته‌وه‌ ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و فه‌رمانه‌ نوێـیه‌ی كه‌ ده‌بێت سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌كانی نه‌خۆشی ڤایرۆسی ڕیخۆڵه‌ی منداڵان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چینی لێ ئاگاداربكرێته‌وه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ