Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
Search

 
خۆپـیشـانده‌رانی سه‌ر به‌ ئۆپـۆزیسیۆن و لایه‌نگرانی حكومه‌ت له‌ لوبنان به‌یه‌كدا ده‌ده‌ن

07/05/2008
ده‌قی هه‌اڵه‌كه‌ 146KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌اڵه‌كه‌ 146KB - گوێبگره (Real) audio clip
ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئـێدوارد یه‌رانیان 216KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئـێدوارد یه‌رانیان 216KB - گوێبگره (Real) audio clip

له‌و ده‌مه‌ی مانگرتن جموجۆڵی له‌ به‌شی زۆری به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ئفلیج كرد،
Lebanese soldiers guard Beirut street where protesters set fire to tires, 07 May 2008

سه‌ربازانی لوبنانی له‌ شه‌قامێـكی به‌یرووتدا پاسه‌وانی ده‌كه‌ن كه‌ خۆپـیشـانده‌ران تایه‌یان لێ گڕ تێبه‌رداوه‌، چوارشه‌ممه‌ 7 ی پـێـنجی 2008

هاوكات هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزیسـیۆنی لوبنانی به‌ ڕابه‌رایه‌تی حزبوڵـڵا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی حكومه‌تی لوبنانی ئه‌وه‌ی ڕۆژئاوا پـشـتگیری ده‌كات به‌یه‌كداچوون.

ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵـیـیه‌كان ئاماژه‌ ده‌ده‌ن به‌وه‌ی له‌ ئاكامی هاویشتنی نارنجۆكێـك بۆ نێو قه‌ره‌باڵغی خۆپـیشـاندانه‌كه‌ 2 سه‌رباز و هه‌روه‌ها 3 هاوڵاتی به‌ سـووكی برینداربوون.

له‌پـێناو ڕێگرتن له‌ ڕوودانی شه‌ڕوپـێـكدادان له‌ میانه‌ی مانگرتنی كرێـكاران ئه‌وه‌ی كه‌ داوای زیادكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن، هه‌ربوویه‌ هێزه‌كانی ئاسایشی لوبنانی به‌ جاده‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌.

لایه‌نگرانی حزبوڵڵای لوبنانی مانگرتنه‌كه‌یان سـاز دا و جاده‌ و شه‌قامه‌كانی به‌یرووتی پایته‌ختیان به‌ تایه‌ی ئاگر تێبه‌ردراو به‌ربه‌ست كرد. هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان به‌یرووت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یان به‌ربه‌ست كرد، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی دواخسـتن و هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی 32 گه‌شتی ئاسـمانی.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئێدوارد یه‌رانیان له‌ به‌یرووته‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوكارمان جانی دیلان به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:22 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ