Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

حكومه‌تی عێراق و بزووتنه‌وه‌ی سه‌در له‌سه‌ر ئاگربه‌سـتێـك ڕێـكده‌كه‌ون

10/05/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 152KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 152KB - گوێبگره (Real) audio clip
ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران 405KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران 405KB - گوێبگره (Real) audio clip

یاریده‌ده‌رێـكی مه‌لای ڕادیكاڵی شیعه‌ ئاینزا موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت بزووتنه‌وه‌كه‌یان
Sadr Movement spokesman Salah al-Obeidi, 08 apr 2008

شــێخ سه‌ڵاح ئه‌لعوبه‌یدی

گه‌یشت به‌ ئاگربه‌ستێـك له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا.

ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ ئاگربه‌سـته‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ نه‌جه‌ف ڕاگه‌یاند. شــێخ سه‌ڵاح ئه‌لعوبه‌یدی ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ كاری پـێـده‌كرێت.

شه‌ڕ و پێـكدادانی گه‌ڕه‌كی شاری سه‌دری به‌غدا له‌ مانگی سێ‌وه‌ ده‌سـتیـپـێـكرد، له‌و كاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی سه‌ركوتكردنی میلیشـیای شیعه‌ی سه‌ر به‌ مه‌لای دژه‌ ئه‌مریكایی دا. له‌و نێوه‌شـدا به‌ سه‌دان كه‌س كوژراون.

له‌ توندوتیژیـیه‌كانی ئه‌م دوایـیانه‌دا، كارمه‌ندانی نه‌خۆشـخانه‌كانی عێراقی له‌ گه‌ڕه‌كی شـاری سه‌در گوتیان 13 كه‌س له‌ ناویاندا ژن و منداڵیش كوژراون، به‌لایه‌نی كه‌م 77 كه‌سی تریش بریندار بوون.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری عێراقی شه‌ڕێـكی دژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراقیان ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ شـاری موسڵی باكوری عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌شـكری عێراق له‌ شاری موسڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له‌و شـاره‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:36 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ