Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

هێزه‌كانی ئه‌مریكا 2 چه‌كدار و ژنێـك و منداڵێـك له‌ شـاری موسڵ ده‌كوژن

11/05/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 125KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 125KB - گوێبگره (Real) audio clip
ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران 351KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی ئه‌میر گۆران 351KB - گوێبگره (Real) audio clip

هێزه‌كانی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ نزیـك شـاری موسـڵ له‌ باكوری عێراق 4
curious maps mosul iraq eng 150 15nov03.jpg
كه‌سـیان كوشـتووه‌ كه‌ دووانیان هاوڵاتی سڤیلن.

له‌شـكری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كدا وتی هێزه‌كانیان ته‌قه‌یان له‌ ماشـێـنێـك كردووه‌ و 2 پـیاوی چه‌كدار و ژنێـك و منداڵـێـكیان كوشـتووه‌. له‌شـكر ده‌ڵێت 3 ته‌قه‌ی هۆشـداری ته‌قێنرا به‌ڵام شۆفێره‌كه‌ نه‌یویسـتووه‌ ڕابوه‌سـتێت.

له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و په‌شیمانه‌ بۆ مردنی ئه‌و هاوڵاتیـیه‌ سـڤیلانه‌.

هێزه‌كانی عێراق و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌سـتیان به‌ هێرشێـكی گه‌وره‌ كردووه‌ له‌ دژی گروپی ئه‌لقاعیده‌ له‌ موسـڵ.
موسـڵ وه‌كو به‌هێزترین بنكه‌ی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراقدا داده‌نرێت.

هه‌روه‌ها ڕۆژی شه‌ممه‌ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقی و لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در به‌ ئاگربه‌سـتێـك گه‌یشـتوون.

سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسـیۆنه‌ له‌شـكریـیه‌كه‌ی شـاری موسـڵ ئه‌میر گۆران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌و شـاره‌ ڕاپـۆرتێـكی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:14 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ