Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سه‌رچاوه‌یه‌كی باوهڕپێكراویههواڵ و زانیاری
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم و بابه‌ت
به‌رنامه
خزمه‌ته‌کان
باڵوێزی عێراق له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت داهاتێـكی زیاتری به‌ده‌سـتهێناوه به‌ڵام هێشـتا وڵاته‌كه‌ی پـێویستی به كۆمه‌كی ئه‌مریكایه.سه‌میر ئه‌لصومه‌یده‌عی ئه‌مه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناڵێـكی ئه‌مریكایی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوت. مایكڵ بۆمان ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه له واشنتن ئاماده‌كردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی.كه دێته سه‌ر باسی داهاتی حكومه‌ت، عێراق و ئه‌مریكا به دوو ئاڕاسـته‌ی پـێـچه‌وانه‌دا تێده‌په‌ڕن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌زێنه‌ی عێراق هه‌روا دێت و گه‌وره‌تر ده‌بێت، داله‌نگی بوجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌مریكاش زیاتر ده‌بێت. بۆ ئه‌مسـاڵ پـێشـبینی ده‌كرێت كه بگاته 300 ملیار دۆلار له كاتێـك گه‌شه‌ی ئابوری سـست و لاواز بووه.ئه‌م جیاوازیـیه‌ی باری دراوی عێراق و ئه‌مریكا كارێـكی وایـكردووه كه ژماره‌یه‌ك یاسادانه‌ری ئه‌مریكایی پـرسیار بكه‌ن باشه بۆچی ئه‌مریكا به‌رده‌وام به ملیار دۆلار خه‌رج بكات بۆ یارمه‌تیدانی عێراق تا ژێرخانی له پاش نه‌مانی سه‌دام حسێن ئاوه‌دان بكاته‌وه له كاتێـك وا دیاره عێراق بۆخۆی ده‌توانێت خه‌رجی دراوی بكێشێت.
سه‌میر ئه‌لصومه‌یده‌عی له میانه‌ی سه‌ردانێـكی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا، 5 ی چواری 2007
ئه‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه بۆ چاپكردن