Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ڕێـپـێدان به‌ به‌ده‌سـتهێنانی ئێران بۆ چه‌كی ناوه‌كی خیانه‌تێـكه‌‌ لێ خۆشبوونی نیـیه‌

15/05/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 130KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 130KB - گوێبگره (Real) audio clip
ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرتی سكات سـتێرنز 712KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرتی سكات سـتێرنز 712KB - گوێبگره (Real) audio clip

President Bush addresses the Knesset in Jerusalem, 15 May 2008

سه‌رۆك بوش له‌ ده‌می پـێشـكه‌شـكردنی گوتاره‌كه‌ی له‌ كنێسه‌ت، ئۆرشه‌لیم، پـێـنجشه‌ممه‌ 15 ی پـێـنجی 2008

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆرج ده‌بلیو بوش ئاگاهی ده‌دات ڕێـپـێدان به‌ به‌ده‌سـتهێنانی ئێران بۆ چه‌كی ناوه‌كی به‌ گوێره‌ی گوته‌كه‌ی خیانه‌تێـكه‌ كه‌ نه‌وه‌ی داهاتوو لێی خۆش نابێت.

له‌ تێبینی‌یه‌كانیدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ بۆ په‌رله‌مانی ئیسرائیل (كنێسه‌ت) به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت له‌ پـێناوی ئاشـتی پـێویسـته‌ ڕێ نه‌درێت ئێران چه‌كی ناوه‌كی به‌ده‌ستبهێنێت، وه‌ ئێرانی به‌ ڕێبه‌ری داڵده‌دانی تێرۆر ناونا.

سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل هاوبه‌ندیـیه‌كی تێـكنه‌ده‌ریان هه‌یه‌، وه‌ ئه‌و قسـانه‌شی به‌لاوه‌ نا كه‌ ده‌ڵێن گه‌ر واشنتن په‌یوه‌ندیـیه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدا نه‌مێنێت ئه‌وا هه‌موو كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نامێنێت.

به‌ڕێز بوش گوتی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامیـیه‌ توندڕه‌وه‌كانی ئه‌لقاعیده‌ و حزبوڵڵا و حه‌ماس له‌ناوده‌برێن له‌و كاته‌ی موسـڵمانانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درك به‌ ناڕه‌وایی مه‌سه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌م گوتانه‌ی سه‌رۆك بوش په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا سكات سـتێرنز له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و هاوكارانمان حه‌یده‌ر كه‌ریم و شوان سه‌عید به‌ كوردی ئاماده‌یان كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:35 خوله‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ