Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری به‌هێز له‌ چین ده‌داته‌وه‌

16/05/2008

ئاژانسی هه‌واڵه‌كه‌نی فه‌رمی چین ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تری به‌هێز له‌ نزیـك چه‌قی
Chinese soldiers and rescue workers remove body of student from Beichuan middle school, 16 May 2008

ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و كارمه‌ندی فریاگوزاری چینی ته‌رمی خوێندكارێـكی ناوه‌ندی بێچوان له‌ ژێر داروپه‌ردوی خوێندنگه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنن، هه‌ینی 16 ی پـێـنجی 2008

بوله‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داوه‌، هاوكاتیش ده‌سه‌ڵاتداران ئاماژه‌ به‌ زیادبوونی زیانه‌ گیانیـیه‌كان ده‌ده‌ن.

ئاژانسی ژینوا ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به‌ گوڕی 5.9 پله‌ به‌ پـێوه‌ری ڕێخته‌ر ڕۆژی هه‌ینی له‌ ناوچه‌ی Lixian داوه‌ و بۆته‌ مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی زه‌مینی و به‌ردی به‌رزایـیه‌كان و پاشـان بڕینی ڕێـگاكان و ژێركه‌وتنی چه‌ندان ماشێن.

ئه‌م دوا بومه‌له‌رزه‌یه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك كۆسپی خستۆته‌ به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی گه‌ڕان و به‌هاناچوون، هاوكاتی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر كاتژمێرێـك شانسی دۆزینه‌وه‌ی كه‌سـانی زیندوو له‌ ژێر داروپه‌ردوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی یه‌كه‌مدا كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

تیمه‌كانی به‌هاناچوونی بیانی ده‌گه‌نه‌ چین بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و 130 هه‌زار سه‌ربازه‌ی كه‌ له‌ ناوچه‌ زیان لـێـكه‌وتووه‌كاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌. ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی تیمێـكی ژاپـۆنی ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشتوون و ژماره‌یه‌كی تریشیان به‌ڕێوه‌ن.

هه‌روه‌ها تیمه‌كانی به‌هاناچوون له‌ ڕوسیا و كۆریای باشور و سنگافوریش به‌ره‌و چین به‌ڕێكه‌وتوون.

كاربه‌ده‌سـتان له‌ ناوچه‌ی سیچوان، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرترین زیانی به‌ بومه‌له‌رزكه‌ لێـكه‌وتووه‌، ئێسـتا ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشـتۆته‌ زیاتر له‌21 هه‌زار كه‌س.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
تاڵیبان به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی پاكسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌ مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كان نزیـك ده‌بنه‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شوڕش سه‌باره‌ت به‌ ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی ئاسایشی نێوان عێراق و ئه‌مریكا ده‌دوێت  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژراو له‌ توركیا 13 كه‌س بریندارده‌بن  Audio Clip Available
ئیسـپانیا بۆ ڕێزلێنان له‌ قوربانیـیانی فڕۆكه‌كه‌ ماته‌مینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available
نه‌واز شه‌ریف هه‌ڕه‌شه‌ی كشـاندنه‌وه‌ له‌ هاوبه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات  Audio Clip Available
سـالار مه‌حمود ده‌ڵێت كشـانه‌وه‌ی هێزكانی پـێشـمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاله‌ شـكست نیـیه‌  Audio Clip Available
هێزه‌كانی ئه‌مریكا وێنه‌گرێـكی ڕۆیته‌رز له‌ عێراق به‌رده‌ده‌ن  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی تێـكشـكانی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر له‌ ئیسـپانیا 153 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست ده‌دن
ڕێبه‌رانی لوبنان و عێراق به‌ڵێن به‌ پـته‌وكردنی په‌یوندیـیه‌كانیان ده‌ده‌ن  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت كۆبوونه‌وه‌ نافه‌رمیـیه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به‌رده‌وامه‌  Audio Clip Available
ئیبراهیم باجه‌لان باس له‌ ڕووداوه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ناو پارێزگای دیاله‌ ده‌كات  Audio Clip Available
پـۆڵه‌ندا و ئه‌مه‌ریكا ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی به‌رگری دژ موشه‌كی مۆر ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
باراك ئۆباما داوا له‌‌ جۆن مه‌ككه‌ین ده‌كات قسه‌ له‌سه‌ر نیشـتیمانپه‌روه‌ری ئه‌و نه‌كات  Audio Clip Available
هێزه‌كانی عێراق كوڕی ڕێـبه‌رێـكی ناوداری سـوننه‌ ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
ڕوسیا به‌رنووسێـكی نوێی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ گورجسـتان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available
هێزه‌كانی عێراق په‌لاماری ئۆفیسی پارێزگاری دیاله‌ ده‌ده‌ن و سكرتێره‌كه‌ی ده‌كوژن  Audio Clip Available
ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن ڕوسیا ده‌سـتی به‌ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌ شـاری گۆری كردووه‌  Audio Clip Available
وه‌زیرانی ناتۆ: مه‌حاڵه‌ په‌یوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا هه‌بێت تا ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ گورجستان ده‌كشێته‌وه‌  Audio Clip Available
ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ ئه‌كادیمیای پـۆلیس له‌ جه‌زائیر ده‌ته‌قێته‌وه‌ و 43 كه‌س ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ توركیا 9 پـۆلیس ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
10 سه‌ربازی فه‌ره‌نسی له‌ ئه‌فغانسـتان ده‌كوژرێن  Audio Clip Available