Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

بورما ده‌ڵێت له‌ ئاكامی زریانی نارگیس 78 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 56 هه‌زاری تریش بێ‌سه‌روشوێنن

16/05/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 135KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 135KB - گوێبگره (Real) audio clip

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی وڵاتی بورما ده‌ڵێن كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی به‌ زریانی
Burmese children wait in line to receive rice donations on the outskirts of Rangoon, 16 May 2008

منداڵانی بورمی له‌ ڕیزدا وه‌سـتاون بۆ وه‌رگرتنی برنج له‌ ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری ڕانگۆنی پایته‌خت، بورما، هه‌ینی 16 ی پـێـنجی 2008

نارگیس گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌ گه‌یشـتۆته‌ نزیكه‌ی 78 هه‌زار كه‌س و هه‌روه‌ها 56 هه‌زار كه‌سی تریش بێ‌سه‌روشوێنن.

ڕۆژی هه‌ینی ته‌له‌فیزیۆنی حكومه‌تی بورما پاش دوو هه‌فته‌ له‌ كاره‌سـاته‌كه‌ ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ی ڕاگه‌یاند. پـێشـتر ئاماره‌ فه‌رمیـیه‌كانی ئاماژه‌یان به‌ مردنی ته‌نها 43 هه‌زار كه‌س ده‌كرد.

شـایانی باسه‌ ڕژێمی سه‌ربازی بورمای نهێنی پارێز زۆربه‌ی كۆمه‌كه‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ڕه‌تدكردۆته‌وه‌ بگه‌نه‌ ناو وڵاته‌كه‌ی. هه‌ر چوار كه‌شتی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـكه‌ له‌ ئاوی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ناره‌كانی بورمادا وه‌سـتاون، ئاماده‌ن ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ و پـێداویسـتیـیه‌ پـزیشـكیـیه‌كان و كه‌لوپه‌له‌ گرنگه‌كانی دیكه‌ی پـێشكه‌ش به‌ لێقه‌وماوانی زریانه‌كه‌ بكه‌ن.

شـایانی باسه‌ زریانه‌كه‌ كاری كردۆته‌ سه‌ر نزیكه‌ی 2.5 ملیۆن كه‌س.

ڕێـكخراوی UNICEF ده‌ڵێت تا له‌ سه‌دا 40 قوربانیانی زریانه‌كه‌ منداڵن، وه‌ ڕه‌نگه‌ یه‌ك ملیۆن منداڵی بورمی له‌ ئاكامی زریانه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ببن. هه‌روه‌ها ڕێـكخراوه‌كه‌ ده‌ڵێت له‌ پاڵ نه‌بوونی خۆراك و ئاوی خاوێن، وێرانبوونی ماڵ و خوێندنگه‌ و تێـكچوونی سیستمی ئاو و زێرابه‌كانیش هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و منداڵانه‌ی ڕزگاریان بووه‌.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاند كه‌وا كه‌متر له‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی ڕزگاربووان یارمه‌تیـیان به‌ده‌ست گه‌یشـتووه‌. هه‌روه‌ها هۆشـداری دا به‌وه‌ی نه‌بوونی ئاوی خاوێن ڕه‌نگه‌ بـبێته‌ كۆشـنده‌ترین شت له‌ بورما له‌ پاش كاره‌سـاتی زریانه‌كه‌.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ