سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به توندی پـشـتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی سه‌ربه‌خۆ و دیموكرات ده‌كات كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی حوكمی یاسا و دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. له میانه‌ی وته‌كه‌یدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری جیهانی له شه‌رم ئه‌لشێخ له میسر سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به ڕوانگه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ داهاتوویه‌ك بۆ گه‌لی فه‌له‌سـتینی دووا و ده‌ڵێت:
" ئێمه ده‌بێت پشـتگیری له هاوڵاتیـیانی فه‌له‌سـتینی بكه‌ین، ئه‌وانه‌ی بۆ ده‌یان سـاڵه ئازاریان چێشـتووه و مافی خۆیانه كه بـبنه خاوه‌نی نیشـتیمانی خۆیان. من به توندی پـشـتگیری له چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی ده‌كه‌م، واته ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی كه له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا و دادوه‌ری بێت و به ئاشـتی و ئاسایش شـان به شـانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی دیموكرات بژی. من له‌و بڕوایه‌دام گه‌لی فه‌له‌سـتینی له داهاتوودا دیموكراسـیـیه‌كی گهشـاوه بنیاد ده‌نێت كه تیایدا كارداران درێژه به ئاواته‌كانیان ده‌ده‌ن، خانه‌واده‌كان له‌نێو كۆمهڵـگه چالاكهكاندا ده‌بنه خاوه‌نی خانووبه‌ره‌ی خۆیان، هه‌روه‌ها لاوه‌كان له‌نێو هیوایان به دوا ڕۆژ گه‌وره ده‌بن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت كۆنفرانسی ئاشـتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ی له سـاڵی ڕابردوودا له شـاری ئهناپـڵس له سـتانی مێریلاند سـازدرا سه‌ره‌تایه‌كی پـڕ هیوای به‌ره‌و ڕێـكه‌وتنێـكی له‌مێژی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی خولقاند ئه‌وه‌ی كه ده‌توانێت دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی بكاته ڕاسـتیـیهكی بهرچهسـته:
سه‌رۆك بوش: " ڕێـكه‌وتنێـكی ئاشـتی له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و له به‌رژه‌وه‌ندی ئیسرائیله و له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بیـیه و هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی جیهانیشه. هاوكات من له‌وپه‌ڕی بڕوادام به‌هۆی ڕابه‌رایه‌تی و هه‌روه‌ها جوامێریـیهوه ئێمه ده‌توانین له‌مسـاڵدا بگه‌ینه ڕێـكه‌وتنێـك."
سه‌رۆك بوش گوتی بنیادنانی كۆمهڵـگهیهكی فه‌له‌سـتینی ئازاد كارێـكی ئێجگار پـێویست و هه‌روه‌ها پـێویسـتی به كاركردنی هه‌موو لایهنێـكه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "فه‌له‌ستیـنیـیه‌كان ده‌بێت له دژی تێرۆریسـتان بجه‌نگن و درێژه به دامه‌زراندنی داموده‌زگای كۆمهڵـگهیهكی ئازاد و ئاشـتیخواز بده‌ن." سه‌رۆك بوش ده‌شڵێت" ئیسرائیل ده‌بێت له‌پـێناو ئاشـتیدا له‌به‌ردانه‌واندنی مه‌زن پـێشـكه‌ش بكات و هه‌روه‌ها به‌ربه‌ست و ته‌گه‌ره‌كانی سه‌ر فه‌له‌سـتینیـیه‌كان خاو بكاته‌وه." ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، به تایبه‌ت وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت، ده‌بێت سه‌رمایه له‌نێو فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا وه‌گه‌ڕ بخه‌ن و هه‌روه‌ها ڕق و ناڕه‌زایی كۆنیان له دژی ئیسرائیل وه‌لاوه بنێن. " هاوكات سه‌رجه‌م وڵاتانی هه‌رێمه‌كه ده‌بێت پـێـكه‌وه به‌ره‌نگاری گروپـی حه‌ماس بـبنهوهن ئه‌و گروپه‌ی كه له ڕێگه‌ی ڕه‌فتاری تۆقاندن و توندوتیژیـیه‌وه هه‌وڵی بنكۆڵـكردنی هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی ده‌دات."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئامانجی سـیاسه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا" دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی هاوشـانی ئیسرائیله كه تیایدا فه‌له‌سـتینیـیه‌كان له گه‌شه‌كردن و سهربڵندیدا بژین."