Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

میدیای ئێرانی ده‌ڵێت تاران وه‌ڵامی پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ڵـی نێونه‌ته‌وه‌یی داوته‌وه‌

04/07/2008
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 173KB - دابگره (Real) audio clip
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ 173KB - گوێبگره (Real) audio clip

Javier Solana, in Tehran

خافێر سـۆلانا

ڕاگه‌یاندنی سه‌ر به‌ وڵات له‌ ئێران ده‌ڵێت تاران وه‌ڵامی خۆی داوه‌ته‌وه‌ بۆ پـێشـنیازه‌كانی كۆمه‌ك و سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه‌ی به‌ ئامانجی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران ئاڕاسـته‌ی ئه‌و وڵاته‌ كراون.

هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و وه‌ڵامه‌ نه‌دراوه‌، به‌ڵام ته‌له‌فیزیۆنی وڵات له‌ ئێران ڕایگه‌یاند كه‌ ڕۆژی هه‌ینی باڵوێزی ئێرانی له‌ به‌لجیكا ئه‌و وه‌ڵامه‌ی داوه‌ته‌وه‌ ده‌ست سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ برۆكسـل خافێر سـۆلانا.

پـێشـووتر گوته‌بێژێـكی به‌ڕێز سـۆلانا گوتی كه‌ گه‌وره‌ دیبلۆماتێـكی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی وتووێژی باش و بنیادنه‌ری له‌گه‌ڵ وتووێـژكاری ناوه‌كی ئێران سه‌عید جه‌لیلی سـازدابوو. هه‌رچه‌نده‌ گوته‌بێژ وه‌رگرتنی وه‌ڵامی ڕه‌سـمی تارانی پـشـتڕاست نه‌كرده‌وه‌، به‌ڵام گوتی سـۆلانا و جه‌لیلی ڕازی بوون درێژه‌ به‌ په‌یوه‌ندی بده‌ن.

شـایانی باسه‌ مانگی ڕابردوو خافێر سـۆلانا له‌ بری شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان سه‌ردانی تارانی كرد بۆ پـێشـنیازكردنی به‌رنامه‌یه‌ك له‌ كۆمه‌كی ئابوری و بازرگانی له‌ به‌رامبه‌ر ڕاگرتنی ئێران بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم.

پـرۆسه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم ده‌شـێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێی قه‌یرانی ئابووری ده‌كه‌ن  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان به‌ سه‌رۆكایه‌تی شـاندێـك ده‌گاته‌ به‌غدا  Audio Clip Available
مێزگردێـك ده‌رباره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌ر مه‌سیحیـیه‌كانی موسڵ  Audio Clip Available
له‌ ئاكامی دوو هێرش له‌ به‌غدا 11 كه‌س ده‌كوژرێن  Audio Clip Available
مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی توركیا پاش هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی په‌كه‌كه‌  Audio Clip Available
كۆریا باكور له‌ لیسـتی تێرۆری وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا لاده‌برێت  Audio Clip Available
توركیا به‌ فڕۆكه‌ و تۆپ هێرش بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ باڵیۆزی عێراق له‌ ئه‌مریكا  Audio Clip Available
خالید شـوانی ده‌ڵێت پـێوسته‌ په‌رله‌مانی توركیا وتووێـژكردن په‌سه‌ند بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه‌  Audio Clip Available
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئابووریـیه‌ مه‌زنه‌كانی جیهان بۆ نه‌هێشـتنی قه‌یرانی ئابووری هاوكاری ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
ڕاوبۆچوونی جیاجیا له‌سه‌ر به‌رنامه‌کانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین داوا له‌ لایه‌نگرانی خۆی ده‌كات ڕێز له‌ باراك ئۆباما بگرن  Audio Clip Available
ڕۆژنامه‌وانێـکی کورد له‌ شـاری که‌رکوک ده‌کوژرێت  Audio Clip Available
ژماره‌یه‌ک له‌ په‌رله‌مانتارانی ئه‌وروپا داوا له‌ زیندانیـیه‌ مانگرتووه‌کانی ئێران ده‌که‌ن کۆتایی به‌ مانگرتنه‌که‌یان بهێنن  Audio Clip Available
ئاری ڕه‌فیق باس له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ ئافره‌تان ده‌کات  Audio Clip Available
فڕۆکه‌ جه‌نگیـیه‌کانی تورکیا بۆردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد له‌ باکوری عێراق ده‌که‌ن  Audio Clip Available
حه‌سیب کاپڵان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی تورکیا و په‌که‌که‌ ده‌دوێت  Audio Clip Available
عێراقیـیه‌کان به‌شـداری له‌ پـرسه‌ی سـیاسه‌تمه‌داره‌که‌ی سه‌در ده‌که‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌ڵێت تورکیا ده‌یه‌وێت شه‌ڕی کورد به‌ کورد بکات  Audio Clip Available