 |
| كارمه‌ندانی فریاگوزاری برینی ئه‌و كه‌سـانه ده‌پـێـچنه‌وه كه له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناوشـاری منسـك به‌ركه‌وتن، بیلاڕوس، هه‌ینی 4 ی حه‌وتی 2008 |
كاربه‌ده‌سـتانی بیلاڕوس له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك ده‌كۆڵـنه‌وه كه 50 كه‌سی له مه‌راسـیمێـك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی له شـاری منسـكی پایته‌خت برینداركردووه.
ده‌سه‌ڵاتداره خۆجێـیـیه‌كان ده‌ڵێن بۆمبێـكی ده‌سـتكرد له شه‌وی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ته‌قیـیه‌وه له‌و شـوێنه‌ی سه‌رۆك بیلاڕوس ئه‌لێكسـانده‌ر لوكاشینـكۆ له‌و مه‌راسیمه‌دا ئاماده‌بوو.
پـۆلیس ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به گێره شـێوێنی ناوزه‌دكردووه و وه‌زیری ناوخۆی بیلاڕوس ڤلادیمیر ناومۆڤ ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتان بۆمبێـكی تریان له دوای ته‌قینه‌وه‌كه له هه‌مان ناوچه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه.
چالاكخوازانی ئۆپـۆزیسـیۆنی بیلاڕوس نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه كه‌وا ڕه‌نگه سه‌رۆك لوكاشـینكۆ ئه‌م ڕووداوه وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ زیاتر سـنوورداركردنی ئازادی دیموكراسی به‌كاربهێنێت.