 |
| ته‌كنیكارێـكی ئێرانی له ده‌زگای ناوه‌كی ئه‌سـفهان بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم كارده‌كات، 420 كیلۆمه‌تر له باشوری تاران (ئه‌رشیفی وێنه) |
وته‌بێـژێـكی حكومه‌تی ئێران ده‌ڵێت له حاڵێـكدا وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی وتووێـژ له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌كیـیه‌كه‌یه‌تی، ئێران ده‌سـت له مافی پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵـناگرێت.
ڕۆژی شه‌ممه ئه‌م لـێدوانه له لایه‌ن غوڵام‌حوسـه‌ین ئیلهامه‌وه دران به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه‌ی ئێران وه‌ڵامی ڕه‌سـمی به كۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندی دایه‌وه كه له لایه‌ن شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهانه‌وه پـێشـنیار به ئێران كراون.
شه‌ش وڵاته‌كه پـێشـنیاری به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی بازرگانی و ئابوری به ئێران ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت، پـرۆسه‌یه‌ك كه بۆی هه‌یه له سـازكردنی چه‌كه ناوه‌كیـیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت.
ڕۆژی شه‌ممه ئیلهام گوتی ئێران ئاماده بوو له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان سه‌باره‌ت به خاڵه‌كانی هاوبه‌ش له كۆمه‌ڵه به‌رژه‌وه‌ندیـیه پـێشـنیاركراوه‌كه‌دا وتووێـژ بكات، به‌ڵام هه‌ڵوێسـتی سه‌باره‌ت به پـیتاندنی یۆرانیۆم نه‌گۆڕیوه.
وه‌ڵامی ئێران به كۆمه‌ڵه به‌رژه‌وه‌ندی پـێشـكه‌شی سه‌رۆكی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا كرا.