 |
| پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا |
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جێـگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق ئه‌لهاشـمی له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێـكی په‌رله‌مان سه‌ردانی شـاری كه‌ركوكیان دا و له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی شـاره‌كه كۆبوونه‌وه.
پارێزگاری كه‌ركوك عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت تاریق ئه‌لهاشمی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كاندا به جیا كۆبۆته‌وه و مه‌به‌ستی له‌م سه‌ردانه ئه‌وه بووه كه له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی كه‌ركوك بێت. ده‌شڵێت په‌یامیشی ئه‌وه بووه هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌بێت یه‌ك بگرن و به شـێوه‌یه‌كی ته‌وافوقی كێشـه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌بێ هیچ ده‌سـتێوه‌ردانێـكی ده‌ره‌كی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:43 خوله‌كه.