Kurdish ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا 
سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی
هه‌واڵ و زانیاری

ته‌‌نیا نوسین
Search

ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیا ده‌سـتگیركرا

22/07/2008

Radovan Karadzic in the Bosnian town of Banja Luka (May, 1994 file photo)

ڕادۆڤان كارازیچ له‌ شـارۆچكه‌ی بانیا لووكه‌ی بۆسـنیا، (ئه‌رشیفی وێنه‌ مانگی پـێنجی 1994)

هێزه‌كانی ئاسایشی سـربیا ڕادۆڤان كارازیچی تاوانباری جه‌نگ و ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیایان ده‌ستگیركرد.

دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئۆفیسـی سه‌رۆكی سـربیا بۆریس تادیچ هه‌واڵه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بدات. ئێسـتا ڕادۆڤان كارازیچ له‌ دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌ به‌لگراد ده‌سـتگیركراوه‌ و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌سلیم به‌ دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ لاهای بكرێت.

دادگای لاهای ڕادۆڤان كارازیچی تاوانبار كردووه‌ به‌ ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵ كوژی و تاوانه‌كانی دژی مرۆڤایه‌تی و هه‌روه‌ها تاوانی تری دڕندانه‌.

هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ بۆسـنیـیه‌كان ڕژانه‌ سه‌ر شـه‌قامه‌كانی سه‌رایڤۆ بۆ ئاهه‌نگـگێڕان. هاوكاتیش هێزه‌كانی پـۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بڵاوبوونه‌وه‌ تا ڕێـگه‌ له‌و نه‌ته‌وه‌ په‌رسـتانه‌ بگرن كه‌ ڕادۆڤان كارازیچ به‌ قاره‌مانێـكی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانی داده‌نێن.

ڕادۆڤان كارازیچ بۆ زیاتر له‌ 12 سـاڵ ڕایكردبوو. ده‌ڵێن له‌ شه‌ڕی سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا وه‌ك ڕێبه‌ری سـربه‌كانی بۆسـنیا فه‌رمانی به‌ كوشـتنی هه‌زاران هاوڵاتی ناسـربی داوه‌، له‌وانه‌ كوشـتنه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سـاڵی 1995 ی سربرینیسا كه‌ نزیكه‌ی 8 هه‌زار موسـڵمانی تیادا كوژرا.

به‌پـێی ڕاپـۆرته‌ هه‌واڵیـیه‌كانی سـربیا ڕادۆڤان كارازیچ له‌ ئه‌شـكه‌وتی شـاخه‌كان و شوێنی پـیاوانی ئاینی خۆی شـاردۆته‌وه‌ و هه‌ندێ جار خۆی كردووه‌ به‌ قه‌ش و قژه‌ ماش و برنجیـیه‌ لووله‌كه‌ی سه‌ری تاشیوه‌.

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش خۆشـحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌واڵه‌كه‌ ده‌ربڕی. كۆشـكی سـپی ڕاگه‌یاندنێـكی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ده‌سـتخۆشی كرد له‌ حكومه‌تی سـربیا و ئه‌وانه‌ی ڕادۆڤانیان ده‌سـتگیكرد. هه‌روه‌ها تیادا هاتبوو ئه‌م ده‌سـتگیركردنه‌ نیشـانه‌ی وابه‌سـته‌یی سـربیایه‌ به‌ هاوكاریكردنی دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش سكرتێری گشـتی بان كی مون ده‌سـتگیركردنه‌كه‌ی به‌ سـاتێـكی مێژووی دانا.

emailme.gif ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن

  نوێترین هه‌واڵ
عاسف عه‌لی زارداری به سه‌رۆكی پاكسـتان هه‌ڵـبژێردرا  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
مێزگردێـك سه‌باره‌ت به‌ جینۆسـایدكردنی كورد له‌ ئێران و كاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ به‌رامبه‌ریدا  Audio Clip Available
ئاسۆ سـاڵح ده‌رباره‌ی دوایـین هه‌وڵه‌كانی پـشـتیوانیكردن له‌ مانگرتووانی كورد له‌ ئێران ده‌دوێت  Audio Clip Available
دكتۆر جه‌بار قادر باس له‌ گه‌شته‌كه‌ی سه‌رۆكی توركیا بۆ ئه‌رمینیا ده‌كات  Audio Clip Available
زاهیده‌ حه‌مید سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ژنان ده‌دوێت  Audio Clip Available
كۆنده‌لیزا ڕایس و معه‌مه‌ر قه‌ذافی له‌ ته‌رابلوس كۆده‌بنه‌وه‌  Audio Clip Available
ئۆپه‌راسـیۆنی "مژده‌گه‌لی خێر" به‌ره‌و كوێ؟  Audio Clip Available
سه‌رۆكی توركیا به‌ گه‌شـتێـكی مێژوویی ده‌گاته‌ ئه‌رمینیا  Audio Clip Available
ئاژانسی پاراسـتنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێـكی تێرۆریستی پـوچه‌ڵ‌ده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕوسیا وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ پـڕچه‌كـكردنه‌وه‌ی گورجستان تاوانبار ده‌كات  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی ده‌ڵێت پـێده‌چێت نوری مالیكی به‌ ڕێـكه‌وتنه‌كه‌ی خانه‌قین ڕازی نه‌بێت  Audio Clip Available
كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان و هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ سه‌ردانێـكی مێژوویی گه‌یشته‌ لیبیا  Audio Clip Available
گرتنی چالاكێـكی كوردی ئێران  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین كاندیدێتی خۆی له‌ لایه‌ن كۆماریـیه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌سه‌ندكرد  Audio Clip Available
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی: جۆن مه‌ككه‌ین ده‌یه‌وێت بڵێت من و جۆرج بوش وه‌ك یه‌ك نین  Audio Clip Available
پـۆلیس ژماره‌یه‌ك له‌ خۆپـیشـانده‌رانی به‌رده‌م كۆنگره‌ی كۆماریـیه‌كان ده‌گرێت  Audio Clip Available
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌باره‌ت به‌ وتاره‌كه‌ی شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ی جۆن مه‌ككه‌ین ده‌دوێت  Audio Clip Available
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت سـارا په‌یڵن له‌ جۆن مه‌ككه‌ین باشتر قسه‌ی كردووه‌  Audio Clip Available
جه‌بار یاوه‌ر باس له‌ مه‌سه‌له‌ی كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كان له‌ خانه‌قین ده‌كات  Audio Clip Available