سـوپای تورکیا ده‌ڵێت هێرشی ئاسـمانیـیان کردۆته سه‌ر باکوری عێراق له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد که له هه‌وڵی به‌زاندنی سـنووردابوون.
ڕۆژی هه‌ینی گوته‌بێژی له‌شـکری جه‌نه‌ڕاڵ مه‌تین گۆره‌ک ڕایگه‌یاند که له‌و ده‌مه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان ویسـتبوویان دزه بۆ ئه‌ودیو سـنووری تورکیا بکه‌ن دۆزراونه‌ته‌وه و ده‌رئه‌نجام زۆربه‌یان کوژران.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا تاوتوێی کرده‌ی نوێ ده‌که‌ن له دژی سه‌رهه‌ڵـداوانی کورد به تایبه‌تی دوای دوو هێرشی ئه‌م دوایـیه‌ی سه‌رهه‌ڵـداوان له دژی هێزه‌کانی ئاسـایشی تورکیا.
پـێشـووتر ئه‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مانی تورکیا مۆڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بۆ له‌شـکری تورکیا نوێ کرده‌وه بۆ درێژه‌دان به هه‌ڵـمه‌ته له‌شـکریـیه‌کانیان بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکی تر له باکوری عێراقدا.
شـایانی باسه تورکیا عێراق به که‌موکورت تۆمه‌تبار ده‌کات سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان په‌که‌که بنکه له کوردسـتانی عێراق، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نکۆڵی له‌و تۆمه‌تانه ده‌که‌ن.