سه‌دان قوتابخانه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای به‌راز ده‌رگاکانیان به ڕووی خوێندندا داخران. 3 حاڵه‌تی مردنیش له سه‌رانسه‌ری عێراق تۆمارکرا.
له یازده پارێزگای عێراق تووشبووان به ڤایرۆسی H1N1 گه‌شته 113 حاڵه‌ت. هه‌روه‌ها له ناو ڕیزه‌کانی سـوپای ئه‌مه‌ریکاش 403 تووشبوو به هه‌مان ڤایرۆس تۆمارکرا.
| 
|
| دکتۆر خه‌میس سه‌عید بریکاری وه‌زیری ته‌ندروسـتی عێراق له میانه‌ی چاوپێـکه‌وتنه‌که‌دا، پـێنجشه‌ممه 22 ی ده‌ی 2009 |
جێـگه‌ی ئاماژه‌یه پارێزگای واست له باشوری عێراق به‌رزترین ڕێژه‌ی تۆمارکرد له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشـیـیه که ژماره‌که‌ی گه‌یشـته 55 حاڵه‌ت و زۆربه‌ی تووشبووانیش خوێنداری سه‌ره‌تایی‌ین.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه و تیایدا چاوپـێـکه‌وتنێـکی له‌گه‌ڵ دکتۆر خه‌میس سه‌عید بریکاری وه‌زیری ته‌ندروسـتی عێراق سـازداوه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:35 خوله‌كه.