حامید کارزای که بۆ گه‌ڕێـکی دیکه بووه‌وه به سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتان په‌یمانی دا له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵـکی  |
| حامید کارزای له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی له کابول سڵاو له ڕۆژنامه‌وانان ده‌کات، دووشه‌ممه 2 ی یازده‌ی 2009
|
وڵاته‌که‌یدا کاربکات و له هه‌مان ده‌میشـدا گه‌نده‌ڵی نه‌هێڵێت.
به‌ڕێز کارزای ڕۆژی سێشه‌ممه له کابول له میانه‌ی ئه‌و وتاره‌ی به بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵـبژاردنه‌وه‌ی به سه‌رۆک گوتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه نوێـیه‌که‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی ئه‌فغانسـتان ده‌بێت. په‌یمانیشی دا دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له ناو حکومه‌تدا نه‌هێڵێت.
به‌ڕێز کارزای گوتیشی براوه‌ی ڕاسـته‌قینه له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیدا ته‌نها بۆ تاکه که‌سێـک نیـیه، به‌ڵـکو بۆ هه‌موو گه‌لی ئه‌فغانسـتانه ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان له پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌که‌دا کرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆژی دووشه‌ممه کۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی ئه‌فغانسـتان ڕایگه‌یاند که‌وا حامید کارزای له هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیدا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ڕکابه‌ره‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـوو عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵـبژاردن کشـایه‌وه که بڕیار بوو له 7 ی مانگی یازده‌دا سـازبکرێت. به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا گوتبووی ئه‌و بۆیه ده‌کشێته‌وه چونکه مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی دووباره فرتوفێڵ بکرێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردندا کرا.