Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

07 مانگی یازده‌ی 2009 

ئه‌مڕۆ له‌ VOA:

هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
له‌ ته‌قه‌کردنێـکدا له‌ ناو بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له‌ ته‌کسـاس 13 ده‌کوژرێن و 31 بریندارده‌بن

06/11/2009

Lieutenant General Bob Cone

گه‌وره‌ ژه‌نه‌ڕاڵ بۆب کۆن فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی له‌شکری فۆرت هود

کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ده‌ڵێن پاش نیوه‌ڕۆی پـێنجشه‌ممه‌ و له‌ بنکه‌یه‌کی له‌شـکری له‌ ناوه‌ندی سـتانی ته‌کسـاس به‌ لایه‌نی که‌م یه‌ک سه‌رباز ته‌قه‌ی کردووه‌ و له‌ ئاکامدا 13 که‌س کوژراون و نزیکه‌ی 31 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون.

گه‌وره‌ ژه‌نه‌ڕاڵ بۆب کۆن فه‌رمانده‌ی بنکه‌ی فۆرت هودی له‌شـکری گوتی ته‌قه‌کردنه‌که‌ له‌ ناو باڵه‌خانه‌یه‌کی بنکه‌که‌یاندا بووه‌ که‌ تیایدا ژماره‌یه‌ک سه‌رباز خۆیان ئاماده‌ ده‌کرد تا به‌ره‌و عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕه‌وانه‌ بکرێن.

ڕاپـۆرته‌ سه‌ره‌تایی‌یه‌کان ده‌ڵێن ئه‌و که‌سه‌ی ته‌قه‌ی کردووه‌ ناوی نیضاڵ مالیک حه‌سـه‌نه‌ و دکتۆری ده‌روونی به‌ پله‌ی ئه‌فسه‌ری سێ
Major Nidal Malik Hasan (undated photo)

نیضاڵ مالیک حه‌سـه‌ن

ئه‌ستێره‌ بووه‌ و ئه‌ویش له‌وه‌دا بووه‌ ڕه‌وانه‌ی عێراق بکرێت. ده‌ڵێن به‌ر له‌وه‌ی برینداربکرێت و به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌ ببرێت به‌ دوو ده‌مانچه‌ ته‌قه‌ی کردووه‌. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ڕوون نیـیه‌ چی هانی داوه‌ ئه‌مه‌ بکات.

ژه‌نه‌ڕاڵ بۆب کۆن گوتیشی دوو سه‌ربازیش‌ ده‌سـتگیرکراون که‌ گومان ده‌کرێت ئه‌وانیش ده‌سـتیان له‌ هێرشه‌که‌دا هه‌بووبێت. گوتیشی هه‌روه‌ها یه‌ک له‌ هێزه‌کانی پـۆلیسی مه‌ده‌نیش کوژراوه‌.

President Obama preparing to speak about the shooting at Fort Hood, 05 Nov 2009

سه‌رۆک ئۆباما سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌که‌ی فۆرت هود ده‌دوێت، پـێنجشه‌ممه‌ 5 ی یازده‌ی 2009

له‌ واشنتن، سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان باراک ئۆباما ته‌قه‌کردنه‌که‌ی به‌ توندوتیژیـیه‌کی ترسـناک ناوزه‌دکرد. گوتیشی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاسایشی ناو وڵات له‌گه‌ڵ پـۆلیسی فیدراڵی
FBI پـێکه‌وه‌ لێـکۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ ده‌که‌ن.

سه‌رۆک ئۆباما گوتی شتێـکی ترسـناکه‌ ئه‌و پـیاو و ژنانه‌ی هاتوون خزمه‌تی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌یاندا ته‌قه‌یان لێبکرێت.

Sgt. Anthony Sills and his wife outside the Fort Hood Army Base near Killeen, Texas, 05 Nov 2009

سه‌ربازێـک له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی له‌شـکری فۆرت هود له‌ نزیـک شـاری کیلین له‌ ته‌کسـاس، 5 ی یازده‌ی 2009

جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوکرده‌وه‌ و تیایدا پـرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌کان کرد و هیوا چاکبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌کان خواست و گوتی بیروهۆشی لای ته‌واوی که‌سـانی ناو ئه‌و بنکه‌ له‌شـکریـیه‌دایه‌.

 

 

 

 

 

 


Download لێـدوانی سه‌رۆک ئۆباما
دابگره  (WM)
Watch This Report لێـدوانی سه‌رۆک ئۆباما
ته‌ماشا بکه‌  (WM)
E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available