 |
| ڕزگار عه‌لی |
ڕزگار عه‌لی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ده‌سـتی ده‌ره‌کی و ناوه‌کی زۆر هه‌یه که‌وا ناهێڵن پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له عێراقدا ئه‌نجام‌بدرێت، بۆیه هاتوون مه‌سه‌له‌ی که‌رکوک وه‌ک بابه‌تێـکی چه‌ور کردوویانه به بیانوو. ده‌شڵێت به‌شی زۆری پـێـکهاته‌کانی که‌رکوک له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردندان.
سه‌باره‌ت به‌و پـێشـنیارانه‌ی کراون بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌که به‌ڕێز ڕزگار عه‌لی ده‌ڵێت نه‌ک ده پـێشـنیار به‌ڵـکو چل پـێشـنیاریش بکرێت ئه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی ده‌سـتوری عێراقدا نه‌بێت ئه‌وا ڕه‌تده‌کرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:45 خوله‌كه.