Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکاسه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوی هه‌واڵ و زانیاری

VOANews.com

10 مانگی یازده‌ی 2009 

ئه‌مڕۆ له‌ VOA:

هه‌واڵه‌کان به‌ 45 زمان
حکومه‌تی یه‌کگرتووی لوبنان بۆ یه‌که‌م جار کۆده‌بێته‌وه‌

10/11/2009

Photo released by Lebanese photo agency Dalati & Nohra shows ministers in newly formed cabinet at Baabda presidential palace, east of Beirut, 10  Nov 2009

کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی لوبنان، سێشه‌ممه‌ 10 ی یازده‌ی 2009

حکومه‌تی یه‌کگرتووی لوبنان یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست، ئه‌مه‌ش پاش ڕۆژێـک له‌ پـێـکهێنانی و کۆتایی‌هێنان به‌و ماوه‌ی پـێـنج مانگه‌ له‌ بۆشـایی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا.

وه‌زیرانی کابینه‌ی نوێ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک میشێل سوله‌یمان‌دا له‌ کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی کۆبوونه‌وه‌.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان کابینه‌ نوێـیه‌که‌ی ڕاگه‌یاند که‌ له‌ 30 وه‌زیر پـێـکهاتووه‌. 5 وه‌زیری له‌ لایه‌ن به‌ڕێز سوله‌یمانه‌وه‌ ده‌سـتنیشـان کراون و 15 ی له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریریـیه‌وه‌ و 10 ی له‌ لایه‌ن ئۆپـۆزیسـیۆنه‌وه‌.

حزبوڵڵا که‌ ئێران و سوریا پـشـتگیری لێ‌ده‌که‌ن چه‌ند وه‌زاره‌تێـکی گرنگیان له‌و حکومه‌ته‌ نوێـیه‌دا وه‌رگرتووه‌، له‌وانه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌.

کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆشـحاڵی خۆی به‌ پـێـکهێنانی ئه‌و حکومه‌ته‌ نوێـیه‌ ده‌ربڕی و ژماره‌یه‌کی زۆری نامه‌ی پـیرۆزبایی‌یان ئاڕاسـته‌ کردووه‌، له‌وانه‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و سوریا و ئێران.


E-mail This Article ئه‌‌م ڕاپۆرته ئیمه‌یڵ بكه
Print This Article بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available
پانۆراما: هه‌رێمی کوردسـتان و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شـداریکردن له‌ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا  Audio Clip Available
عادل به‌رواری ده‌ڵێت ڤیتۆکه‌ی تاریق ئه‌لهاشمی و میکانیزمی دابه‌شـکردنی کورسیـیه‌کان دوو بابه‌تی جیاوازن  Audio Clip Available
هه‌فته‌ی ڕابردوو زیاتر له‌ 500 که‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌ ئه‌نفلۆنزای به‌راز گیانیان له‌ده‌سـت‌داوه‌
له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ماتۆر سایکلێک له‌ ئه‌فغانسـتان 16 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available
پـشـکنه‌رانی IAEA جارێـکی دیکه‌ سه‌ردانی ده‌زگا ناوه‌کیـیه‌ نوێ ئاشـکراوه‌که‌ی ئێران ده‌که‌ن
ڕێـکخراوی په‌یامنێرانی بێ سـنوور ده‌ڵێت ئێران 3 ڕۆژنامه‌وانی دیکه‌ی ده‌سـتگیرکردووه‌  Audio Clip Available
ئازاد چالاک ده‌ڵێت ڤیتۆی تاریق ئه‌لهاشمی خزمه‌تی کورد ده‌کات  Audio Clip Available
چه‌ند ڕاپـۆرتێـک سه‌باره‌ت به‌ کێشه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available
له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ پاکسـتان 19 که‌س ده‌کوژرێن  Audio Clip Available
حامید کارزایی سـوێندی یاسایی سه‌رۆکایه‌تی خوارد  Audio Clip Available
عه‌بدولباری زێباری له‌گه‌ڵ بایکۆتکردنی هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراقدا نیـیه‌  Audio Clip Available
دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت لایه‌نی کوردی دوو پـێشـنیاری هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورسیـیه‌کانی په‌رله‌مان  Audio Clip Available