میوانی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی كوردی ی 21/03/2005 شاعیر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د بوو كه به شه‌هید كه‌وڵۆسی ناسراوه.
له هه‌فته‌ی ڕ‌ابووردوودا، به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه‌ی پێشكه‌شكرا و بۆ گوێگرتن له به‌شی دووه‌می، كلیكی ئه‌م ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
ئه‌وه‌بوو شه‌هید كه‌وڵۆسی له به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆكه‌یدا باسی له‌و ئه‌زمونانه كرد كه شیعری كوردی به گشتی پیایدا ڕه‌ت بووه و ئاماژه‌شی به‌و هه‌وڵانه كرد كه خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێیان بۆ ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كان هه‌یه و هه‌ندێ گله‌یی و گازنده‌شی له‌و لایه‌نه‌وه هه‌بوو.
بۆ ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مڕۆش، كه‌وڵۆسی باسی له سه‌رهه‌ڵدانی بونیاتگه‌ری و كاركردنی له نێو توێژینه‌وه زانستیه‌كاندا كرد.
فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی به‌رنامه‌یه هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتۆن یاخود كاتژمێر 19:00 ی ئێواره به كاتی جیهانی یاخود گرنتش بڵاوده‌بێه‌وه.