Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
به‌م دوواییانه به سه‌دان ژنی ئێرانی له تاران خۆپیشاندانیان كرد له دژی نه‌بوونی مافی یه‌كسانی له‌گه‌ڵ پیاوان له رژێمی مه‌لاكانی ئێران دا. هه‌رچه‌نده ژنان زیاتر له سه‌دا شه‌ستی خوێندكارانی زانكۆكانی ئێران پێكدێنن ، ژنان له ئێران ناتوانن ببنه پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی و له دادگا شایه‌تی دانی ژنێك به قه‌د نیوه‌ی شایه‌تی پیاوێكه و ژنان ده‌بێت ئیزنی مێرد یان باوك بۆ سه‌فه‌ر كردن وه‌رگرن. له مانگی دوو ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕاپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه تێیدا به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕژێمی مه‌لاكانی ئێران گرد له به‌ر شێوازی ره‌فتار كردنیان له‌گه‌ڵ ژنان. ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت له ئێران یاساكانی به فه‌رق و جیاوازی و هه‌روه‌ها ناڕێكی له جێبه‌جێ كردنی داد په‌روه‌ری ده‌بنه مایه‌ی فه‌رق و جیاوازی و توندوتیژی له دژی ژنان . جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كار‌و باری جیهانی ( پۆڵادو دۆبریانسكی) له كۆنفڕانسێك له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ژنان و منداڵانی ئێران گوتی ، ڕه‌واشێكی خه‌راپیان هه‌یه. ئه‌و گوتی له ئێران فه‌رق و جیاوازی به‌ر فراوان له دژی ژنان هه‌یه. ژنانی ئێرانی كه‌رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی تاران ئی ده‌سته‌و كۆمه‌ڵی جیاواز و ته‌مه‌نی جیاواز بوون. ئه‌وان له دوروشمه‌كانیان دا داوای ئازادی داد و عه‌داله‌ت و یه‌كسانی مافیان ده‌كرد. خه‌بات كاری مافی ژنان (ڕۆیا تلوعی ) له سنه‌ی پایته‌ختی ئوستانی كوردستانی ئێران چوو بۆ تاران و به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه دا كرد. ڕۆیا تلوعی ده‌ڵێت: " به‌ڕای من ئه‌مه سه‌ره‌تای بزاڤێكی مه‌ده‌نیه كه ژنان ده‌ستیان پێ كردووه وه پیاوانیش به شوێنیا دێن . ئێمه كه له شوێنه‌كه دوور ئه‌كه‌وتینه‌وه ده‌سته‌یه‌كی زۆر له پیاوانمان دی كه شیعاریان ده‌دا و داوای ئازادی زیندانیانی سیاسیان ده‌كرد . پێم وایه ئه‌م دیاردانه هه‌ر وا به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بتوانین ئازادیه‌كی زۆرتر به‌ده‌ست بێنین یاخود كاری گه‌وره‌تر بكه‌ین". سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت پێشوه‌بردنی ئازادی له سه‌رانسه‌ری جیهان ئه‌ركی سه‌رده‌می ئێمه‌یه. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مریكا پشتیوانی له به پێشه‌وه‌چوونی بزوتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه دیموكراتیكه‌كان له هه‌ر ووڵاتێك بێت ده‌كات وه به‌رده‌وام ئه‌و بژارانه ڕوون ده‌كاته‌وه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت: " بژاره سنجی و ئه‌خلاقێكه له نێوان چه‌وساندنه‌وه‌یه كه هه‌میشه و هه‌رده‌م كارێكی هه‌ڵه بووه و ، ئازادییه كه مافێكی ئه‌به‌دیه. ئه‌مریكا پێی وا نیه كه جودابیره زیندانی كراوه‌كان كۆت و زنجیریان پێ باشتر بێت یان هی ژنان سوكایه‌تی و كۆیله‌ییان پێ باشتر بێت یانیش هیچ مرۆڤێك هه‌بێت كه پێی خۆش بێ له ژێر ره‌حمه‌تی چه‌وسێنه‌ره‌وان دا بژیت". به‌ڕێز بوش گوتیشی هیچ كۆمه‌ڵگایه‌ك ناتوانێت ته‌نیا به نیوه‌ی هۆش و تواناكانی وه‌پێش بكه‌وێ جا بۆیه پێویستی به به‌ژدار بوونی ته‌واوی ژنان هه‌یه.