Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
سه‌رگوتار: كوشتنكاری له‌ مه‌هاباد

08/08/2005
سه‌رگوتار audio clip
گوێبگره سه‌رگوتار audio clip

ڕاپۆرته‌كانی ئێران به‌گژداچونه‌وه‌ی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نن له شاره‌ كورده‌كانی باكوری خۆرئاوای ئێراندا خۆپیشاندانه‌كان په‌ره‌یسه‌ند له‌ شاری مه‌هاباد وا به‌ دوای كوشتنی لاوه‌ كوردێكی چالاكخوازی سیاسی له نۆی مانگی حه‌وت له‌سه‌ر ده‌ستی كاربه‌ده‌ستێكی ئاسایشی ئێران.

به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان شوان قادری چه‌كی پێنه‌بووه‌ كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا دانیشتبوو و هێزه‌كانی پۆلیسی لێ نزیك بونه‌وه‌ و ته‌قه‌یان لێكردووه‌ و ته‌رمه‌كه‌یان به‌ ماشینێكه‌وه‌ به‌ستووه‌ و به‌ ناو شه‌قامه‌كاندا ڕایانكێشاوه‌.

سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان ده‌ڵێن كه‌وا ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینته‌رنێتدا له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی قادرییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌كه‌ دڕه‌نده‌یه‌تی تێكشكانی ته‌رمه‌كه نیشان ئه‌دات.

پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ به‌ دوای كوشتنه‌كه‌یدا، خۆپیشانده‌رانی دژ به حكومه‌ت له مه‌هاباد و هێزه‌كانی ئاسایشی ئێرانی به‌ گژیه‌كداچوونه‌وه‌.  ئه‌م ڕووداوانه‌ش بۆ شاره‌كانی تر و شارۆچكه‌كانی باكوری ئێران بڵاوبۆته‌وه‌ كه به‌زۆری كوردی لێ ده‌ژی.

هه‌ندێ ڕاپۆرتی تریش ئه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ له‌ میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا له شاری شنۆ ، دوو خۆپیشانده‌ری دژ به حكومه‌ت له‌سه‌ر ده‌ستی پۆلیس كوژراون.  ماڵپه‌ڕێكی ناوخۆی كوردیش ده‌ڵێت پتر له 200 كه‌س له‌ شاره‌كانی مه‌هاباد و پیرانشار و مه‌ریوان ده‌ستگیركراون.

ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت كورد له ئێراندا، به‌رده‌وام به ‌ده‌ستی فه‌رق و جیاوازی حكومه‌ته‌وه‌ ده‌ناڵێنێ و به‌ربه‌سته‌كانی په‌روه‌رده‌‌یی و زمان به‌سه‌ر كورده‌كانی سه‌پاندووه‌ و له‌ پۆسته‌ گرنگه‌كانی ناو حكومه‌ت قه‌ده‌غه‌كراون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی سیاسه‌تمه‌دا ر و چالاكخوازی كورده‌كان له ساڵانی 2003 و 2004 دا له ماوه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر كورده‌كانی ئێران له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌كانی پازدارانی سه‌ر به‌ حكومه‌ت كوژراون.

ئیلیزابێت چێنی جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی فارسی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له كاره‌ساتی كورده‌كانی ئێرانی كرد و ده‌ڵێت "  ئێمه‌ باوه‌ڕ ده‌كه‌ین كه پێویسته‌ كورده‌كان له ئێران به‌هۆی بیروباوه‌ڕ و  دژایه‌تی ڕه‌گه‌زییه‌وه‌ دادگایی نه‌كرێن و نه‌كوژرێن و ئێمه‌ ئاگامان له‌و كارانه‌ هه‌یه‌......"

بۆ گوێگرتن له ته‌واوی ئه‌و گوتاره‌ كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ بكه‌ 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر
بوش ڕاوێژکاری ئابوری خۆی ده‌کاته سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌مریکا
زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ له ناوه‌ندی به‌غدا بووه‌ هۆی کوشتنی 17 که‌س
ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌ستینیه‌کان پلان بۆ بێ چه‌ک کردنی میلیتانه‌کان داده‌نێن
تۆفانی ولما به‌سه‌ر فلۆریدا تێده‌په‌ڕێ و بۆته‌ هۆی ڕوودانی لافاو
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یازده كه‌س له سه‌رانسه‌ری عیراق ده‌كوژرێن
فرۆكه‌یه‌كی نایجیری كه سه‌دو شازده كه‌سی تێدابوو شه‌وی شه‌ممه كه‌وته خواره‌وه
سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌عد حه‌ریری خۆشحالی به‌رامبه‌ر به راپۆرته‌كه‌ی مێلس راده‌گه‌یه‌نێت
رایس داوا له سوریا ده‌كات دان به لێپسراوی خۆی بنێت له كێشه‌ی كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی لوبنان
حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزی باڵنده‌ له به‌ریتانیا و كرواتیا دۆزراوه‌ته‌وه‌
پارێزه‌ری به‌رگری له دادگایی كردنی سه‌دام حوسێن ده‌كوژرێت