پۆلیسی عیراقی رایگه‌یاند كه‌وا ته‌رمی پارێزه‌رێكی به‌رگری له دادگایی كردنی سه‌رۆكی
 |
| سه‌عدون ئه‌لجه‌نابی له دادگایكردنی سه‌دام رۆژی چوارشه‌ممه. |
له‌سه‌ر ده‌سه‌لات‌لادراو سه‌دام حوسێن دۆزراوه‌ته‌وه، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه رفێندرا.
ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن ته‌رمی سه‌عدون ئه‌لجه‌نابی، پارێزه‌ری (عه‌واد ئه‌لبه‌نده‌ر) یه‌كێك له حه‌وت تاوانباره‌كانی له‌گه‌ل سه‌دام، له به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی له به‌غدا رفێندرا. شایانی باسه چه‌ند چه‌كدارێك رۆژی پێنجشه‌ممه پارێزه‌ره‌كه‌یان له نوسینگه‌ی خۆی له به‌غدا رفاند.
گوته‌بێژێكی حكومه‌ت كوشتنه‌كه‌ی مه‌حكوم كرد و به ئه‌سۆسیه‌تت پرێس‌ی راگه‌یاند كه‌وا ئه‌م كوشتنه خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی دادگا و پرۆسه‌ی سیاسی ناكات.
له لایه‌كی تره‌وه، كاربه‌ده‌ستانی هه‌لبژاردن به‌رده‌وامن له ژماردنی ده‌نگه‌كانی ریفراندۆمی ده‌ستوری رۆژی شه‌ممه. ره‌شنوسی ده‌ستور په‌سند نابێت ئه‌گه‌ر به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له‌سه‌ر سێ‌ی ده‌نگده‌رانی سێ پارێزگا ده‌ستوره‌كه ره‌ت كه‌نه‌وه.