Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزی باڵنده‌ له به‌ریتانیا و كرواتیا دۆزراوه‌ته‌وه‌

22/10/2005

ووڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانیان پتر كردووه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی
Bird killed by flying into a glass building
ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌ڕ به تایبه‌ت پاس ئه‌وه‌ی هه‌ندێ حاڵه‌ت له به‌ریتانیا و كرواتیا دۆزراونه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی هه‌ینی حاڵه‌تی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌رییان له ڕۆژهه‌ڵاتی زاگره‌بی پایته‌ختی كرواتیا جه‌خت كردۆته‌وه‌ و كاربه‌ده‌ستانی كشتوكاڵی گوتویانه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان جیا كردۆته‌وه‌ و تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ده‌كه‌ن.

یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌ڵێت به نیازن كڕینی به‌رووبومی په‌له‌وه‌ڕ له‌م ووڵاته‌ی به‌لقان قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن.

جێی باسه‌، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌م هه‌نگاوه‌ هاوشێوه‌یه‌ی دا پاش ئه‌وه‌ی كه حاڵه‌تی ئه‌م
Romanian health workers carry domestic birds before gassing them in the eastern village of Ceamurlia de JosRomanian health workers carry domestic birds before gassing them in the eastern village of Ceamurlia de Jos<br />
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی له رۆمانیا
نه‌خۆشیه‌ له ووڵاتانی رۆمانیا و توركیا و یۆنان دۆزرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی كاربه‌ده‌ستانی ڕۆمانیا دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی تری ئه‌نفلوه‌نزای په‌له‌وه‌رییان له‌سه‌ر سنوری مۆڵدۆڤا ڕاگه‌یاند.

كاربه‌ده‌ستانی به‌ریتانیاش هه‌مان ڕۆژ جه‌ختیان له‌ حاڵه‌تێكی مردنی په‌له‌وه‌ڕ به‌م نه‌خۆشیه ‌كرد كه باوه‌ڕده‌كرێت له ووڵاتی باشوری ئه‌مریكاوه‌ كڕا بێت.

 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر