Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


22/10/2005
راپۆرت audio clip
گوێبگره راپۆرت audio clip

عه‌مر موسا، سكرتێری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی، له میانه‌ی سه‌ره‌دانه‌كه‌ی بۆ عیراق
The secretary-general of the Arab League Amr Moussa, left, looks at Kurdistan Democratic Party leader, Massoud Barzani, right, during a visit to Irbil, Iraq, Saturday, Oct. 22, 2005.
مه‌سعود بارزانی و عه‌مر موسا له هه‌ولێر
له‌گه‌ل شاندێكی یاوه‌‌ری سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستانی عیراقی كرد و له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وله‌تی ئه‌ربیل له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا. 

 

پاشان به‌رێز موسا له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌گه‌ل مه‌سعود بارزانی، سه‌‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كۆبۆوه‌ و پاش كۆبونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، هوشیار زێباری، له‌گه‌ل شانده‌كه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی سه‌ره‌دانی هه‌رێمی كوردستانی كرد. 

 

گوته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند كه‌وا به‌رێز موسا به‌یانی (یه‌كشه‌ممه) سه‌ره‌دانی شاری سلێمانی ده‌كات و له‌گه‌ل جه‌لال تاله‌بانی، سه‌رۆكی كۆماری عیراق، كۆده‌بێته‌وه.

 

بۆ گوێگرتن له ریپۆرتی په‌یامنێری هه‌ولێر، ئه‌م فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ره كلیك بكه. 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر