Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
فرۆكه‌یه‌كی نایجیری كه سه‌دو شازده كه‌سی تێدابوو شه‌وی شه‌ممه كه‌وته خواره‌وه

23/10/2005

ده‌سه‌لاتدارانی نایجیریا ده‌لێن فرۆكه‌یه‌ك، كه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سه‌دو شازده كه‌سی
A Bellview Airlines air plane seen just before takeoff at the airport in the city of Lagos, Nigeria, Sunday, Oct. 23, 2005
فرۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێلی ئاسمانی بێلڤیو له نایجیریا
تێدا بوو، ماوه‌یه‌كی كورت دوای فرینی له فرۆكه‌خانه‌ی لاگۆس شه‌وی شه‌ممه كه‌وته خواره‌وه.

كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن پاشماوه‌ی فرۆكه‌كه‌ی سه‌ر به هێلی ئاسمانی بێلڤیو ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه له باكوری لاگوس دۆزراوه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی به‌دوا گه‌ران به‌ره‌و شوێنی روداوه‌كه به‌رێ كه‌وتوون.

كاربه‌ده‌ستانی نایجیری ده‌لێن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو فرۆكه‌كه‌ بوون گیانیان له‌ ده‌ست داوه.

شایانی باسه فرۆكه‌كه‌ی جۆری بۆینگ 737 كه به‌ره‌و شاری ئه‌بوجا ئه‌چوو، كاتێكی كورت دوای فرینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل تاوه‌ری كۆنترۆلی فرۆكه‌خانه‌ی لاگۆس نه‌ما.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر