تۆفانی ولما به وولایه‌تی فلۆریدا ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تێده‌په‌ڕێ و با و
 |
| ولما له کاتی گه‌یشتنیدا بۆ که‌ناره‌کانی فلۆریدا |
بارانێکی به‌هێز ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه. له ئه‌نجامدا لافاوێکی زۆر به‌شی زۆری ناوچه‌کانی ژێر ئاستی ده‌ریای گرتۆته‌وه.
تۆفانه‌که که‌مێک پێش ده‌ستپێکردنی ڕۆژی دووشه‌ممه دای له شاری ناپڵس له که‌ناره باشورییه‌کانی فلۆریدا. ولما شه‌پۆلێکی جۆری سێ بوو کاتێک به‌ر زه‌وی که‌وت، هه‌روه‌ها خێرایی باکه‌ی 200 کیلۆ مه‌تر بوو له سه‌عاتێکدا.
ناوه‌ندی که‌ش و هه‌وای نیشتمانی ڕایگه‌یاند که‌وا ولما ئێستا به جۆری دوو داده‌نرێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ناوه‌ندی تۆفانه‌که‌ش که‌مێک هێمن بۆته‌وه، شاره‌زایان ئامۆژگاری ئه‌و خه‌ڵکانه ده‌که‌ن که له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی شه‌پۆله‌که‌ن، نه‌چنه ده‌ره‌وه .
ده‌سه‌ڵاتداران داوا له خه‌ڵکی ده‌که‌ن پارێزگاری خۆیان بکه‌ن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له Key West کۆمه‌ڵه‌ی دوورگه بچوکه سه‌ره‌کیه‌کانی فلۆریدا ده‌ژین و ئه‌و ناوچه‌یه‌یان به‌جێ نه‌هێشتووه.
جێی باسه، ولما هه‌شته‌م هێریکه‌ین یاخود تۆفانه له ماوه‌ی 14 مانگی ڕابوردوودا
 |
| ناوچه هاوینه‌هه‌وارییه‌کانی که‌ناری کانکون له مه‌کسیک |
بیدات له فلۆریدا. شه‌پۆله‌که زۆر به خێرایی تێده‌په‌ڕێت و باوه‌ڕ ده‌کرێت له دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا بچێته‌وه ناو ئۆقیانوسی ئه‌تڵه‌سیه‌وه.
ولما له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردووشدا پێش ئه‌وه‌ی بگاته فلۆریدا بووه هۆی کوشتنی حه‌وت که‌س له نیمچه دورگه‌ی یوکاتان له مه‌کسیک و 12 که‌س له هایتی.