کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن 17 که‌س له عێراق کوژراون کاتێک که سێ ئۆتۆمبیل له
 |
| ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م هۆتێلی فه‌له‌ستین له به‌غدا |
نزیک ئه‌و هۆتێلانه‌ی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه که ڕۆژنامه‌وانه بیانیه‌کانی لێ نیشته‌جێیه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ک که‌س له نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌کانی هۆتێلی فه‌له‌ستین و شیراتۆن بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌ی سێهه‌م که گه‌وره‌ترینیان بووه له لایه‌ن ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی که له شوێنی ڕووداوه‌که‌دا بوون، به ڤیدیۆ وێنه‌ی گیراوه.
هاوکات، کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌وان پێداچونه‌وه به‌سه‌ر ده‌نگه‌کانی پارێزگای موسڵدا ده‌که‌ن تاوه‌کو بزانن ده‌نگی نه‌خێر له‌وێ چه‌نده و ئایا به‌و ڕێژه‌یه که بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌رنوسی ده‌ستوری ووڵاته‌که پێویسته.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن به پێی دوایترین ئاکامه‌کان له هه‌ردوو پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین که زۆرینه‌ی دانیشتوانیان عه‌ره‌بی سونه‌ن، دوو سێ یه‌کی ده‌نگه‌کان له دژی ده‌ستور ده‌نگیانداوه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور به ته‌واوه‌تی ڕه‌ت بکرێته‌وه، ئه‌وا پێویسته زۆرینه‌ی سێ پارێزگا له کۆی هه‌ژده پارێزگاکانی عێراق به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن.
جێی باسه، به‌رنوسی ده‌ستور له زۆربه‌ی پارێزگاکانی تری عێراقدا په‌سه‌ند کراوه.