Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
سه‌رۆک بوش ڕاوێژکاری ئابوری خۆی ده‌کاته سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌مریکا

24/10/2005

سه‌رۆک بوش ڕاوێژکاری ئابوری خۆی، بێن بێرنانکه،‌ بۆ پۆستی سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی  
George Bush with Ben Bernanke at the White House
سه‌رۆک بوش و بێن بێرنانکه‌ له کۆشکی سپی
ئه‌مریکا ده‌ست نیشان ده‌کات‌.

به‌ڕێز بێرنانکه‌ ئێستاکه سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ڕاوێژکارانی ئابوری سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات.  پێشتر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوبردنی بانکی ناوه‌ندی بووه‌ و پرۆفسیۆری ئابوری بووه‌ له زانکۆی پرنستۆن.

سه‌رۆکی نوێی بانکی ناوه‌ندی جێگه‌ی سه‌رۆکی ئێستای بانکه‌که‌، ئالان گرینسپان ده‌گرێته‌وه که بۆ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ ڕێنومایی ئابوری ئه‌مریکا ده‌کات و به نیازه‌ له کۆتایی مانگی یه‌کی داهاتوودا خانه‌نشین بێت.

به‌ڕێز گرینسپان هه‌میشه‌ له لایه‌ن شاره‌زایانی ئابوری و خه‌ڵکانی کارگوزار و ڕێبه‌رانی سیاسیه‌وه‌ وه‌ک که‌سێکی سه‌رکه‌وتوو و به‌ توانا ته‌ماشا ده‌کرێت.

به‌ڕێز بێرنانکه‌ له کاتێکدا که هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی به‌رێز بوشی په‌سه‌ند کرد، گوتی ده‌بێت ڕێبازی ئابوری به پێی بارودۆخی نوێ دابڕێژرێت، به‌ڵام به‌ڵێنیشی دا به به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ڕێبازی چه‌ندین ساڵه‌ی گرینسپان.

به‌ڕێز بوش داواشی له ئه‌نجومه‌نی سینات کردووه به زووترین کات ئه‌م ده‌ست نیشانکردنه‌ی قبوڵ بکه‌ن.

 

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر