Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ده‌نگده‌رانی عێراق به‌رنوسی ده‌ستوری ووڵاته‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد

25/10/2005

كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له عێراق ده‌ڵێن ده‌ستوری ووڵاته‌كه‌ له لایه‌ن ده‌نگده‌رانه‌وه‌
120_Iraqi-Constitution
ده‌ستوری عێراق
له ریفراندۆمی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا په‌سه‌ند كرا.

كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند كه‌وا له سه‌دا 78 ی ده‌نگده‌رانی عێراق ده‌ستورییان په‌سه‌ند كردووه‌ و له سه‌دا 21 به‌ نه‌خێر ده‌نگیانداوه‌. له دوو پارێزگای ئه‌نبار و سه‌ڵاحه‌دین كه زۆرینه‌یان عه‌ره‌بی سونه‌ن، زیاتر له دوو سێ یه‌كی به‌شداربوانی ریفراندۆم به نه‌خێر ده‌نگیان له دژی به‌رنوسی ده‌ستورداوه‌.

 له‌وانه‌بوو، ده‌ستور ڕه‌ت بكرایه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو زۆرینه‌ی ته‌نها یه‌ك پارێزگای دیكه به نه‌خێر ده‌نگیان بدایه‌. ‌كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنی ده‌ڵێن ئه‌وان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فڕوفێڵیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ و دڵنیان له‌وه‌ی كه ژماره‌ی ده‌نگه‌كان له سه‌دا سه‌د دروسته‌.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ

  هه‌واڵی زیاتر