حكومه‌تی ئوزبه‌كستان سه‌ر له نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێزگه‌ی ئه‌وروپای ئازاد یاخود
 |
| دانیشتوانی ئوزبه‌كستان ته‌ماشای گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن. |
ڕادیۆی ئازادی په‌سه‌ند نه‌كرد. له ئه‌نجامدا ئه‌و ئێزگه سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌مریكا بوجه‌ی بۆ دابین ده‌كات ناچار نوسینگه‌ی هه‌واڵه‌كانی له ته‌شقه‌ندی پایته‌ختی ئوزبه‌كستان داده‌خات.
سه‌رۆكی به وه‌كاله‌تی ئێزگه‌كه، جێف ترمبڵ ده‌ڵێ ڕێكخراوه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌ه‌بێت له‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاست و كاریگه‌ر ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئوزبه‌كستان بڵاوبكاته‌وه. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م كرده‌وه ناڕه‌وایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوزبك بارودۆخه ناهه‌مواره‌كه‌ی ئازادی قسه‌كردن له ئوزبه‌كستان لاوازتر ده‌كات و په‌لامارێكی دیكه‌ی حوكمه‌تی سه‌رۆك ئیسلام كریموڤه بۆ سه‌ر مافه به‌ڕه‌تیه‌كانی گه‌لی ئوزبه‌كی.
جێی باسه، بارودۆخ بۆ ڕۆژنامه‌وانان له ئۆزبه‌كستان له مانگی پێنجی ڕابردووه‌وه خراپتر بووه كاتێك كه سه‌ركوتكردنی حكومه‌ت له ئاندیژان ده‌ستی پێكرد. به پێی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، هێزه‌كانی حكومه‌ت ته‌قه‌یان له سه‌ده‌ها خۆپیشانده‌ر كرد و كوشتویانن له یه‌كێك له خراپترین ڕووداوه‌كانی كوشتنی به كۆمه‌ڵ له ساڵانی دواییدا.
نۆسه‌ر زۆكیر په‌یامنێری ڕادیۆی ئه‌وروپای ئازاد یه‌كێكه له یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ونانی كه له ناو جه‌رگه‌ی ڕووداوه‌كاندایه له ئاندیژان و تا ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیندانی كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی به كۆمه‌ڵ كوشتنه‌كان ڕاپۆرتی نوسیوه.
به لایه‌نی كه‌مه‌وه 9 په‌یامنێری تری ئێزگه‌ی ئه‌وروپای ئازاد به ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه و له لایه‌ن كارمه‌ندانی ئاسایشی ئوزبه‌كیه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه.
ڕێكخراوه ناوداره‌كانی تری میدیا زۆریان لێكراوه له‌به هۆی ئاسایشه‌وه په‌یامنێرانیان له ئوزبه‌كستان بكشێنه‌وه. له مانگی 10 دا، بی بی سی ڕایگه‌یان كه نوسینگه‌كه‌ی له ته‌شقه‌ند داده‌خات به‌هۆی هه‌راسان كردنیان و نه‌بونی پاراستن بۆ كارمه‌نده‌كانیان، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 7 له رۆژنامه‌وانانیان ڕایانكردووه و یاخود زۆریان لێكراوه ئوزبه‌كستان به‌جێ بهێڵن.
هه‌روه‌ها په‌یامنێران له په‌یمانگای شه‌ڕ و ئاشتی بنكه له له‌نده‌نیش هه‌راسان كرابوون. ماڵپه‌ڕی په‌یمانگاكه به زمانی ئوزبه‌كی داخرا و به‌شداربوانی ناچاركران ووڵاته‌كه به‌جێ بهێڵن.
وا پێده‌چێت حوكومه‌تی سه‌رۆك كریموڤ هێرش بكاته سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری بێ ترس له‌به‌ر مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی دیموكراسی له گورجستان و ئۆكرانیا و قیرغیسیستان و شوێنه‌كانی تره‌وه. به‌ڵام فێربوون له مێژووه‌وه ئاشكرایه و ده‌ریده‌خات كه ناتوانرێت ئازادی ڕه‌ت بكرێته‌وه.
 |
| كۆنده‌لیزا رایس |
خانم كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێ " هه‌ر بۆیه ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له ئومێد كردن به‌وه‌ی حكومه‌تی ئوزبه‌كستان ده‌ست له هه‌ڵوێستی ئێستاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و بژاره‌یه‌كی ستراتیژی له به‌رژه‌وه‌ندی ریفۆرمسازی هه‌ڵده‌بژێرێت.