Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
له 25 ی مانگی یه‌كدا، فه‌له‌ستینی‌یه‌كان ڕووده‌كه‌نه سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 132 ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ئه‌م په‌رله‌مانه حكومه‌ت ده‌ست نیشـان ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتداری فه‌له‌ستینی مه‌حمود عه‌باس خزمه‌ت ده‌كه‌ن.به‌ڕێز عه‌باس له هه‌ڵبژاردنی مانگی یه‌كی ساڵی 2005 دا هه‌ڵبژێردرا. له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تێبینی له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینی ده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی‌یه كه له نوێنه‌رانی ئه‌مریكاو ڕووسیاو یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پـێـك هاتوون.كۆمه‌ڵه‌ی چوارقۆڵی له ساڵی 2002 دا درووست بوو بۆ پـشـتیوانی‌كردنی نه‌خشه‌ی ڕێـگای ئاشتی ئیسـرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی. كۆمه‌ڵه‌ی چوار قۆڵی به‌یان‌نامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه، تیایدا پـێشـوازی له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كه‌ن و به هه‌نگاوێـكی باشی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن به‌ره‌و پته‌وكردنی دیموكراسی له لای فه‌له‌ستینی‌یه‌كان و به‌ده‌ست‌هێنانی ئامانجی هه‌ردوو وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینی‌یه‌كان.