Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ده‌ڵێت " ئێران له ڕێـگای ئێمه بۆ سه‌ر له نوێ ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی تـوێـژینه‌وه‌ی ناوه‌كی پاش گه‌ز نابێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ بریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا ساز دراوه و تیایدا داوا له ئێران ده‌كرێت ده‌ست له هه‌موو كرداره‌كانی چڕكردنی یۆرانیۆم هه‌ڵبگرێت. هه‌فته‌ی ڕابوردوو ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تۆمی I.A.E.A. بڕیاری كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به دوای ڕوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی ئێران له مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی‌دا بگه‌ڕێت، به‌ڵام شاندی ئێرانی نه‌یده‌ویست تیایدا به‌شداری بكات.گه‌لێـك له ووڵاتان پێیان وایه ڕژێمی مه‌لاكانی ئێران له ژێر په‌رده‌ی پرۆگرامی ووزه‌ی مه‌ده‌نی خه‌ریكی سازكردنی چه‌كه ناوه‌كی‌یه‌كانه، یه‌كێتی ئه‌وروپا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و بریتانیا به پشتیوانی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێـشـنیاری ووتووێژ له‌سه‌ر ڕێـكه‌وتنێـكی درێـژخایه‌ن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێرانیان داوه، كه دڵنیایی به جیهان بدات كه ئێران خه‌ریكی به‌ده‌ستهـێنانی توانایی بۆ سازكردنی چه‌كه ناوه‌كی‌یه‌كان نیه، له به‌رامبه‌ریشدا یارمه‌تی به‌رچاوی پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێران پـێـشنیازی یه‌كێتی ئه‌وروپای ڕه‌تـكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی، سه‌رله‌نوێ ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی ناوه‌كی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، گیروگرفتی گه‌وره‌یه له به‌رده‌می ئه‌و ووتوێژانه‌ی به ڕێوه ده‌چن.خانم ڕایس له به‌رده‌وامی گوته‌كه‌یدا ده‌ڵێت، حكومه‌تی ئێران نه‌ده‌بوایه ئه‌م كاره‌بكه‌ن چونكه له ڕاستیدا نیشانه‌یه‌ك ده‌بێت كه حكومه‌تی ئێران ئاماده‌نیه دیبلۆماسی كاریگه‌ر بێت.خه‌ڵك له حكومه‌تی ئێران ده‌یه‌وێت بڕیار بده‌ن ئاخۆ ئاماده‌ن پـێـكهاتێـكی ناوه‌كی مه‌ده‌نی‌یان هه‌بێت كه مه‌ترسی سازكردنی چه‌كه ناوه‌كی‌یه‌كانی هه‌بێت یان نا، كاتـێـك ئه‌مه زیاتر ڕوون بۆوه، هه‌ڵبه‌ت ڕوونتریش ده‌بـێـت كه ئه‌وان ئاماده‌ی ئه‌و كاره نین، ئه‌وا پـ‌ێـ‌م وایه چه‌ندین هه‌نگاوی جۆراوجۆر له‌دژی ئێران پشـتیوانی به‌هێزی كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.خانم ڕایس ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی ده‌كات كرده‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌وه بێت له كاتی گونجاو مه‌سه‌له‌كه به‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بدرێت.