Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
ڕێبه‌ری مافه مه‌ده‌نی‌یه‌كان له ئه‌مریكا و خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبـڵ مارتن لوته‌ر كینگ، جارێـكیان گوتی بێ دادی له هه‌رچ شوێنێـك بكرێت هه‌ڕه‌شه‌یه له داد‌و عه‌داله‌تی هه‌موو شوێنێـكی تر.ڕۆژی دووشه‌ممه 16 ی مانگی یه‌ك له ئه‌مریكا ڕۆژی پشوودانی نیشتمانی و ڕێزگرتن له دكتۆر كینگه. سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش ده‌ڵێت، ئه‌مریكای‌یه‌كان له ڕاستی‌یه هه‌میشه‌ی‌یه‌كانی وشه‌كانی مارتن لوته‌ر كینگ تـێـده‌گه‌ن وه سۆزیان دووباره ده‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به پرنسیبه‌كانی داد، یه‌كسانی، هه‌ل و ده‌رفه‌ت و گه‌شه‌بینی كه دكتۆر كینگ خستی‌یه ڕوو، بۆخۆشی بوو به نمونه‌یان.دكتۆر كینگ قه‌شه‌یه‌كی پـرۆتستان، یه‌كێك له هه‌ره ناسراوترین كه‌سایه‌تی جیهان بوو كه داكۆكی له گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی به ڕێـگای ئاشتی‌یانه ده‌كرد، ئه‌و بۆ خۆی پرنسیبه‌كانی بێ توندوتیژی به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی‌یه‌كان له ئه‌مریكادا ده‌گونجان.مارتن لوته‌ر كینگ باسی یه‌كسانی ڕه‌گه‌زی ده‌كرد، ئه‌وه‌ش له كاتێـكدا ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا هێشتا قوربانی‌یانی فه‌رق وجیاوازی نه‌ژادی بوون.له په‌نجاكان و شه‌سته‌كاندا، دكتۆر كینگ سه‌ردانی سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا و جیهانی كرد، په‌یامی پشـو درێژی مارتن لوته‌ر كینـگ بووه مایه‌ی گۆڕانكاری‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له ئه‌مریكا. یه‌كێـك له‌و گوتاره له یاد نه‌چووه‌كانی هاوینی 1963 بوو كه‌دای له ڕێـپـێـوانـێـكدا بۆ ئیش‌وكارو ئازادی له واشنتۆن.مارتن لوته‌ر كینگ گوتی ، " ئێمه ده‌بێت هه‌تا هه‌تایه به پێواره‌یه‌كی به‌رزی شه‌رف و سه‌ر بڵندی وڕه‌وشتی چاك درێژه به خه‌باتمان بده‌ین، ئێمه نابێت ڕێگه بده‌ین كه وره‌ی ڕه‌خنه گرتنی داهێنه‌رانه‌مان به‌شـێوه‌ی توند و تیژی جه‌سته خۆ بنوێنێت دوباره دوباره ئێمه ده‌بێت بگه‌ینه ئه‌و ئاسته به‌رزه كه هێزی به‌ده‌نی به‌هێزی وره بگۆڕینه‌وه.مارتن لوته‌ر كینگ ڕووی دا مه‌نتیق نه‌ك ڕه‌تدانه‌وه ویژدان نه‌ك توڕه‌یكرد .مارتن لوته‌ر كینگ له ساڵی 1968 به‌ده‌ست هێرش به‌رێك كوژرا ئه‌و ته‌مه‌نی 39 ساڵ بوو له ماوه‌ی ژیانی مارتن لوته‌ر كینگ خه‌ونی به ئه‌مریكایه‌كه‌وه ده‌دی كه تیایدا هاوڵاتیان له سه‌ر بنه‌مای كه‌سایه‌تی‌یان نه‌ك ڕه‌نگی پێستیان هه‌ڵبسه‌نگێنرێن، ئه‌و خه‌ونی به ئه‌مریكایه‌كه‌وه ده‌دی كه‌تیایدا ته‌واوی هاوڵاتی‌یان خۆشی له ئازادی و دابینكردنی داد و عه‌داله‌ت ببینن.سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هێشتا زۆر شت ماوه بكرێت به‌ڵام له نوێ كردنه‌وه‌ی بۆچوون و خزمه‌تی ژیانی دكتۆر كینگ ئێمه به‌ڵێن تازه ده‌كه‌ینه‌وه، له پێناو مسۆگه‌ركردنی مافه‌كانی ژیان ، ئازادی وبه‌خته‌وه‌ری مرۆڤ.ئه‌م گوتاره دید و بۆچوونی حكومه‌تی ووڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه