Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
بۆچوونه‌كانی كۆنده‌لیزا ڕایس له سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده‌یی

25/01/2006
بۆچوونه‌كانی كۆنده‌لیزا ڕایس له سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده‌یی - 380KB دایبه‌زێنه‌ audio clip
گوێبگره بۆچوونه‌كانی كۆنده‌لیزا ڕایس له سه‌ر ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده‌یی audio clip

كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئه‌مریكا به‌
US Secretary of State Condoleezza Rice in Iraq
كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
هیچ جۆرێـك له‌وه‌‌و پـێـش ئه‌وه‌نده‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ نه‌بووه‌، بۆ پـێـشـوازیكردن له‌ خوێندكاره‌ بیانیـیه‌كان و هه‌روه‌ها ناردنی ئه‌مریكیـیه‌كان بۆ خوێـندن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدا.

خاتو ڕایس گوتی له‌ كاتێـكدا جه‌ختكردنی جیهانی له‌ خۆرئاواوه‌ به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات ده‌گۆڕین، هه‌روه‌ها له‌ كاتێـكدا هه‌رێمه‌كانی وه‌ك ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ململانی‌ ده‌كه‌ن بۆ به‌جێهێنانی ڕیفۆرمی دیموكراسی، پـێویسـته‌ خوێندكاره‌ ئه‌مریكیـیه‌كانمان له‌ پـێشـه‌وه‌ بن بۆ به‌شداریكردن له‌ وڵاتانی وه‌ك چین و هندستان وعیراق و ئه‌فغانستاندا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خاتو ڕایس گوتی، چه‌ند شـتێـك پـێویسـته‌ بكرێت بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده‌یی،

یه‌كه‌مینیان پـێویـسـته‌ به‌رنامه‌كانی ئاڵوگۆڕكردن كه‌ سه‌ركه‌وتنیان سه‌لماندراوه‌ فراوان تر بكرێت.  یه‌كێـك له‌و جۆره‌ پـرۆگرامانه‌، پـرۆگرامی فوڵبرایت سكاڵه‌رشپ بۆ خوێندنی خۆڕایی‌ له‌ ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابوردوو زیاد له‌ 250 هه‌زار خوێندكاری 185 وڵاتانی هێناوه‌ته‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ خوێندن.

دووهه‌مینیان، خاتو ڕایس ده‌ڵێت، پـێویسـته‌ ئاڵوگۆڕكردنی په‌روه‌رده‌ له‌ وڵاتانی خاوه‌ن ناوچه‌ سـتراتیژیـیه‌كانه‌وه‌ بكرێت.

خاتو ڕایس گوتی، لێره‌دا ئێمه‌ ڕووبه‌رووی توانایه‌كی گه‌وره‌ی به‌كار نه‌هاتوو ده‌بینه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك گه‌نجی به‌ په‌رۆش چاوه‌ڕوانن له‌ ئێمه‌وه‌ ببـیستن بۆ نمونه‌ له‌ فلپـیـن بۆ هه‌ر خوێـندكارێـك كه‌ قبوڵ ده‌كرێت بۆ خوێندن له‌ وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ 22 داواكاری ڕاسـته‌قینه‌مان به‌ده‌ست ده‌گات، كه‌ داوای ئه‌و كاره‌مان لێ ده‌كه‌ن، له‌ مه‌راكیش ئه‌و ڕێـژه‌یه‌ 33 بۆ یه‌كه‌، له‌ كۆلۆمبیا 40 بۆ یه‌كه‌.

وڵاتانی وه‌ك نیپاڵ و زمبابۆی و مالیزیا و مه‌نگۆلیا هه‌مان چـیرۆكیان هه‌یه‌، واته‌ پـێویسـته‌ ڕێـگه‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ یارمه‌تی ئه‌و خوێـندكارانه‌ بگه‌نه‌ خه‌ونه‌كانیان بۆ خوێندن له‌ ئه‌مریكا چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یانگه‌ینـێ، ئه‌وا خه‌ڵكانی تر ده‌ستیان ده‌گاتێ.

خاتو كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی، پـێـویـسته‌ ڕێی زیاتر بدرێت به‌ خـوێندكاره‌ زیـره‌كه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیـیانه‌ی كه‌ ڕه‌گه‌زێـكی تـێـكه‌ڵیان هه‌یه‌ بۆ خوێندن له‌ زانكۆكانی ئه‌مریكا.

خاتو ڕایس هه‌روه‌ها گوتی،  پـێویسته‌ سـیاسه‌ته‌كانی ڤیزا‌ (واته‌ ڕێـگه‌ پـێدان بۆ هاتن بۆ ئه‌مریكا) به‌شـێوه‌یه‌ك چاك بكرێت كه‌ هاوسه‌نگیـیه‌ك له‌ نێوان كردنه‌وه‌ی ڕێـگا و ئاسـایشدا ‌به‌ر چاو بگرێت.



emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available