Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
ئه‌نفلۆنزای باڵنده له ئه‌فریقیـا و ئه‌وروپا

01/03/2006
گوتار - 314KB دایبه‌زێنه‌ audio clip
گوێبگره گوتار audio clip

ئه‌م گوتاره‌ دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌

avian flu


ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه.‌ نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا، بولگاریا، کرواتیا، یۆنان، ئیتالیا، ڕۆمانیا، ڕووسیا، سڵۆڤینیا حاڵه‌تی نوێی ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان ڕاگه‌یاندووه‌ له‌ باڵنده‌ی توشبوودا. وه‌ به‌م دواییانه‌ نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ له‌ نه‌یجیریا و ئێران دۆزرایه‌وه.
‌ یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ له‌ کۆتایی ساڵی 2003 دا له‌ چین دۆزرایه‌وه.‌‌ ڤایرۆسه‌که‌ له‌وێوه‌وه‌ بۆ که‌مبۆدیا و ئه‌نده‌نوسیا ولاوس و مه‌نگۆلیا و تایلاند و ڤێتنام و تورکیا بڵاوبوه‌وه‌. ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت، له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له‌ 160 که‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ بوون به‌ په‌یوه‌ندییان به‌ باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕی نه‌خۆشه‌وه.

‌ شاره‌زایانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ به‌ چه‌شنێك بگۆڕێت که‌ له‌ مرۆڤێکه‌وه‌ بۆ مرۆڤێکی تر بگوێزرێته‌وه.‌ وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی به‌رگرییان نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ نوێیه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ئه‌م به‌رپابوونی نه‌خۆشییه‌ به‌ره‌و په‌تایه‌کی جیهانی بڕوات، وه‌ ببێته‌ هۆی نه‌خۆش که‌وتن و مردنی ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵك. له‌ ساڵی 1918 دا، ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا زیاتر له‌ 20 ملیۆن که‌سی له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا کوشت.

له‌ مانگی یه‌کدا، له‌ کۆنفڕانسێك دا له‌ پکینی چین، ئه‌مریکا به‌ڵێنی زیاتر له‌ 330 ملیۆن دۆلاری دا بۆ هه‌ڵمه‌تی جیهانی له‌ دژی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده.‌ باڵیۆز نانسی پۆڵ ده‌ڵێت یارمه‌تییه‌که‌ به‌زۆری ده‌ڕوات بۆ وڵاتانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، وه‌ ده‌ڵێت به‌شێکی زۆری یارمه‌تییه‌که‌ ده‌درێته‌ پرۆگرامه‌کان و یارمه‌تی ته‌کنیکی.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌کی نوسراودا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یارمه‌تییه‌که‌ به‌زۆری ده‌ڕوات بۆ بواره‌کانی ڕێگاگرتن و یارمه‌تی دانی ته‌کنیکی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌یان له‌سه‌ره.‌ وه‌ له‌ چه‌ند ڕێگایه‌که‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت، له‌وانه‌ تاقی کردنه‌وه‌ی کوتان و ڕاهێنانی کارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی.

سه‌رۆك جۆرج ده‌بڵیو بوش له‌سه‌ر گیروگرفته‌کانی که‌ به‌هۆی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت، هیچ وڵاتێك ناتوانێت ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ پشت گوێ بخات، وه‌ هه‌موو وڵاتێك به‌رپرسیاره‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ و ڕاگرتنی بڵاوبونه‌وه‌ی.‌

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
سه‌رۆک ئۆباما له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو سـتراتیژیـیه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
دکتۆر که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک مادده‌ی 140 هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌  Audio Clip Available
سامی شـۆڕش ده‌ڵێت به‌ دوری نازانم هاشمی جارێـکی دیکه‌ یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڤیتۆ بکاته‌وه‌  Audio Clip Available
عارف نادری ده‌ڵێت ئۆباما ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به‌ ئێران داوه‌ ئه‌وه‌نده‌ گرنگی به‌ ئۆپـۆزیسـیۆن نه‌داوه‌  Audio Clip Available
سالار مه‌حمود باس له‌ کۆنگره‌که‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا ده‌کات  Audio Clip Available
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available