Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
بوش سه‌ردانی هیندستان ده‌كات

02/03/2006
گوتار - 384KB دایبه‌زێنه‌ audio clip
گوێبگره گوتار audio clip

ئه‌م گوتاره‌ دیدوبۆچوونی حكومه‌تی وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌.

سه‌رۆك بوش سه‌ردانی هیندستان ده‌کات، ئه‌و وڵاته‌ی دانیشتوانه‌که‌ی پتر له‌ ملیارێـك که‌سه‌ و وه‌ هه‌روه‌ها به‌ گه‌وره‌ترین وڵاتی دیموکراسی جیهانیش داده‌نرێت، سه‌رۆ‌ك بوش ده‌ڵێت هه‌روه‌ك وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وڵاتی هیندستانیش چه‌ندین گروپی
President George W. Bush, left, waves to the media as his wife Laura Bush looks on after their arrival in New Delhi, India<br />
سه‌رۆك جۆرج بوش و لۆرا بوش له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هیندستان
نه‌ژادی و نه‌ریتی ئاینی جۆراوجۆری تێدایه.
‌ هیندۆسه‌کان زۆرینه‌ن له‌ هیندستاندا، هاوکات نزیکه‌ی 150 ملیۆن موسڵمان له‌و وڵاته‌دا هه‌ن. ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ زۆر له‌ ژماره‌ی موسڵمانانی وڵاتانی تر زۆرتره‌ بێجگه‌ له ئه‌نده‌نوسیا و پاکستان. حکومه‌تی هیندستان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازی نه‌ژادی و ئاینیـیه‌ی به‌ ڕوخساره‌وه‌ دیاره.‌ ده‌بینین سه‌رۆك کۆماری هیندستان موسڵمانه‌ و سه‌رۆك وه‌زیره‌که‌شی سیغه،‌ هیندستان نمونه‌یه‌کی باشی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یسه‌لمێنێ چۆن ئازادی ڕۆڵی له‌ پـێـکه‌وه‌ ژیانی ئاشتیانه‌ی خه‌ڵکدا ده‌بێت.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هانی هیندستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پـێـکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیکه‌دا کاربکه‌ن تا سوود له‌ ئه‌زمونی هیندستان له‌ دامه‌زراندنی دیمو‌کراسی فره‌لایه‌ندا وه‌ربگرن.
کارکردنی هیندستان له‌ ئه‌فغانستاندا نمونه‌یه‌کی چاکی به‌ڵێنه‌کانی هیندستانه‌ بۆ هێنانه‌ کایه‌ی دیموکراسییه‌کان. هیندستان به‌ڵێنی به‌خشینی 565 ملیۆن دۆلار کۆمه‌کی به‌ ئه‌فغانیه‌کان بۆ مه‌به‌ستی چاککردنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابوریان و هه‌روه‌ها بۆ پشت به‌ستن به‌ خۆیان داوه.‌ هه‌روه‌ها له‌م دوایـیه‌دا هیندستان ڕایگه‌یاند بڕی 50 ملیۆن دۆلاری دیکه‌ بۆ ته‌واوکردنی کاروباری دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی نیشتمانی ئه‌فغانی دابین ده‌کات. هیندستان ڕاهێنانی به‌ کارمه‌ندانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئه‌فغانی کردووه، هه‌روه‌ها پـرۆگرامی هاوبه‌شیش بۆ ئه‌نجومه‌نی ڕابه‌رانی هه‌ڵبژێردراو داده‌ڕێژێت.
زنجیره‌ ته‌قینه‌وه‌کانی ساڵی 2005 ی شاری نیوده‌لهی که‌ به‌ ده‌یان که‌سی تیا کوژران، له‌و کاته‌دا بوون که‌ هیندیـیه‌کان خۆیان بۆ گێڕانی جه‌ژنی دیوالی که‌ فیستیڤاڵێکی هیندۆسه‌کانه‌ و هه‌روه‌ها موسڵمانه‌کان خۆیان بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ساز ده‌دا.
ئه‌مڕۆ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هیندستان زانیاری له‌سه‌ر گومان لێـکراوانی تیرۆریست ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌مریکاییه‌کان و هیندییه‌کان له‌و ڕاستییه‌ تێده‌گه‌ن فاکته‌ری گرنگی تێکشکاندنی تیرۆرستان به‌ گۆڕینی بیروباوه‌ڕی قین و کینه‌ به‌ بیروباوه‌ڕی هیوا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.
سه‌رۆك بوش ده‌شڵێت وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هیندستان پـێـکه‌وه‌ له‌ پـێناو به‌ره‌و پـێشبردنی ڕه‌وتی سه‌ربه‌خۆیی کارده‌که‌ن.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
له‌ چه‌ند هێرشێـکدا له‌ ئه‌فغانسـتان 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکایی و 8 سه‌ربازی ئه‌فغانی ده‌کوژرێن

  هه‌واڵی زیاتر
خالید شوانی ده‌ڵێت په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆکایه‌تی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان تێپه‌ڕ بکات  Audio Clip Available
ئه‌مه‌ل شوکر داوا ده‌کات کار بۆ ڕاگرتنی چۆڵـکردنی جه‌له‌ولا بکرێت  Audio Clip Available
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت سـووننه‌کان هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشـتووه‌  Audio Clip Available
21 که‌سی ڕفێندراو له‌ فلپین ده‌کوژرێن
سه‌رۆکی ئیسرائیل ده‌ڵێت بونیادکردنی نیشـته‌جێــیه‌کان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ نیـیه‌  Audio Clip Available
ئه‌حمه‌د سه‌عید شه‌یخی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ به‌ حوکمی له‌سێداره‌دانی شێرکۆ مه‌عارفی ده‌کات  Audio Clip Available
که‌مال که‌رکوکی ده‌ڵێت ئاماده‌نین له‌ هه‌ڵـبژاردنێـکدا به‌شـداری بکه‌ین فرتوفێڵی تیادا بکرێت  Audio Clip Available
شه‌ریف بێهروز ده‌رباره‌ی نامه‌که‌ی مسـته‌فا هیجری بۆ بان کی مون ده‌دوێت  Audio Clip Available
کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد نامه‌یه‌ک له‌ دژی سـوریا ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات  Audio Clip Available
ئێران ده‌سـتیکرد به‌ مانۆڕه‌ ئاسـمانیـیه‌که‌ی  Audio Clip Available
دیموکراته‌کان ڕه‌زامه‌ندی سینات به‌ده‌سـت‌ده‌هێنن له‌ مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتکردن به‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی  Audio Clip Available
فریاد ڕه‌واندزی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان ڕه‌خنه‌ له‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ده‌گرێت  Audio Clip Available
دڵشـاد نوعمان ڕه‌خنه‌ ده‌گرێت له‌وه‌ی که‌س داکۆکی له‌ مافی ئێزدیـیه‌کان ناکات  Audio Clip Available
مێزگردێـک ده‌رباره‌ی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئێران بۆ دوایـین پـێشـنیاری نێونه‌ته‌وه‌یی  Audio Clip Available
محه‌مه‌د حسێن ده‌ڵێت گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان بنچینه‌ی ئه‌ده‌بی داسـتانه‌  Audio Clip Available
نه‌رمین عوسمان ده‌ڵێت هه‌تا هه‌ڵـبژاردن له‌ عێراقدا نه‌کرێت گرفته‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن  Audio Clip Available
یاسادانه‌رانی عێراق وتووێـژه‌کانی خۆیان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ یه‌کشه‌ممه‌ دواده‌خه‌ن  Audio Clip Available
دکتۆر ڕه‌ئوف عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه‌ یه‌کشه‌ممه‌ش یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کان هه‌موار نه‌کرێته‌وه‌  Audio Clip Available
ڕزگار عه‌لی ده‌رباره‌ی کۆنگره‌ی تایبه‌ت به‌ که‌رکوک له‌ به‌غدا و یاسای هه‌ڵـبژاردن ده‌دوێت  Audio Clip Available
ئێران به‌ نیازه‌ مانۆری ئاسـمانی ئه‌نجام‌بدات  Audio Clip Available
زلهێزانی جیهان له‌ به‌رامبه‌ر سوربوونی ئێران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌کیـیه‌که‌ی بێ‌ئومێد ده‌بن  Audio Clip Available
کێشمه‌کێشی یاسای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی عێراق  Audio Clip Available