Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
ئه‌م گوتاره دید و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه:تونڕه‌وانی ئیسـلامی له کوردستانی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتنیان له مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی کردووه به هۆی نوسـینی کـتێـبێـکه‌وه له‌سه‌ر بار‌و گوزه‌رانی ژنان له ژێر سایه‌ی ئیسلامدا. ئه‌م کـتێبه، به ناونیشـانی "سـێـکس و شه‌ریعه‌ت و ژن له مێژووی ئیسلامدا،" وه له مانگی یانزه‌ی ساڵی 2005 دا له کوردستانی عێراق له چاپ درا.له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریکا، مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ڵێت ده‌یه‌وێت وتووێژێـکی بابه‌تیانه له‌سه‌ر ڕێنمایـیه‌کانی ئیسلام به‌رامبه‌ر ژنان بێنێته کایه: " من له‌و کتێبه‌مدا ده‌مه‌وێت بڵێم ئینسانێـك که ناونراوه ژن له ته‌واوی ئاینه‌کاندا به گشـتی، له ئاینی ئیسـلامیش به تایبه‌تی، خاوه‌نی مافه سه‌ره‌تایـیه‌کانی ئازادی خۆی نه‌بووه."کۆمه‌ڵه‌ی ئیسـلامی له کوردستان کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌م کـتێبه هه‌بووه و فه‌توای دژی نوسـه‌ره‌که‌یان داوه. مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ڵێت مه‌لاکان و خه‌ڵکانی تریش پـێـیان گوتووه ئه‌گه‌ر بێـتوو بچێـته لایان و داوای لێبوردنیان لێ بکات، ئه‌وا هه‌شتا جه‌ڵده‌ی لێ ده‌ده‌ن و پاشان ڕه‌وانه‌ی لای لیژنه‌ی فه‌توای ده‌که‌ن بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری سه‌ربڕینی. مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی ده‌ڵێت له‌وانه‌یه لێم خۆشـبن و له‌وانه‌شه لێم نه‌بوورن. وه ده‌شـڵێت ئێسـتا خۆی شاردۆته‌وه. عیماد ئه‌حمه‌د جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ئیداره‌ی سلێمانی:" پـیاوانی ئاینی و ئه‌وانه‌شی ئه‌و کـتێبه وه‌ك کـتێبه‌که‌ی سه‌لمان روشـدی سه‌یر ده‌که‌ن یان له‌وه قورس تریش سه‌یری ده‌که‌ن. ئه‌وه شـتێـکه ده‌بێت مه‌حکه‌مه بڕیاری لێ بدات."ڕێـبوار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئه‌لکترۆنی کوردیش میدیایه ده‌ڵێت پـێویسـته مافه‌کانی مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی و کورده‌کانی تری عێراقیش بۆ ئازادی ڕا ده‌ربڕین پارێزراو بێت:ڕێبوار فه‌تاح ده‌ڵێت" مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌موو مافێـکی هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ڕوانینه‌کانی خۆی، جا هه‌رچـیـیه‌ك بن و هه‌رچـۆنێـکیش بن، به‌بێ ترس له سه‌رکوتکردن. ئه‌و کۆمه‌ڵـگایانه‌ی ڕێـگه له ڕوناکبیرانی ده‌گرێت له‌وه‌ی ئازادانه ڕای خۆیان ده‌ربڕن ناتوانن هه‌نگاوی به‌ره‌و پـێش بنێن."ڕێبوار فه‌تاح ده‌ڵێت ئێسـتا کاتی ئه‌وه‌یه ئه‌م نه‌وه‌یه‌یی کورد هه‌وڵی به ده‌ست هێنانی ئه‌و ڕێـبازه دیموکراتیـیه بدات که گه‌شه‌کردنی به کۆمه‌ڵـگاکانی تر داوه. ده‌ربڕینی ئازادی بیر و بۆچونه‌کان به‌شـێـکی بنچینه‌ییه له مافه‌کانی مرۆڤدا. کۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت "ده‌بێت ئه‌مریکا هه‌میشه پاڵپشـتی ژنان و پـیاوانی ئازا بێت له سه‌رانسه‌ری جیهاندا که له ترس‌دا ده‌ژین و خه‌ون به ئازادیـیه‌وه ده‌بینن."