Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
ماوه‌ی سێ ساڵه له‌وه‌ته‌ی سه‌دام حوسه‌ین له كار خراوه و په‌یكه‌ره 12 مه‌تریـیه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی فردۆسـدا ڕوخێنراوه. سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاته چه‌وسـێنه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حوسه‌ین له عێراقدا كارێـكی باش بوو. هه‌روه‌ك له میانه‌ی تێبینی‌یه‌كانی له‌سه‌ر شه‌ڕی دژه تیرۆر له شاری كلیڤلاند له ویلایه‌تی ئۆهایۆ له 20 مانگی ئازاری 2004 دا ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند:" بڕیاری له كار خستنی سه‌دام حوسه‌ین بڕیارێـكی سه‌خت بوو ئه‌مڕۆ سه‌دام حوسه‌ین چی دیكه گه‌لی خۆی ناچه‌وســێنێـته‌وه و هه‌ڕه‌شه له جیهان ناكات."هه‌رچه‌ندێـكه كۆتایی هێنانی دیكتاتۆریـیه‌تی سه‌دام حوسه‌ین زۆر به‌ره‌نگاری سه‌ختی لێـكه‌وته‌وه. به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت ده‌سته و تاقمی ڕژێمی پـێـشـوو و تیرۆریسـتانی وه‌ك ئه‌بو موسعه‌ب ئه‌لزه‌رقاوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هه‌وڵی ڕاگرتنی پـێـشـكه‌وتنی عێراق ده‌ده‌ن.سه‌رۆك بوش گوتی:" ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه بۆمب له مزگه‌وته‌كان و بازاڕه‌كانی عێراق ده‌ته‌قێننه‌وه هه‌مان بیروباوه‌ڕی ڕق و كینه‌ی ئه‌و تیرۆریسـتانه‌یان هه‌یه كه له یازده‌ی نۆی 2001 دا هێرشـیان له‌سه‌ر كردین، ئه‌وانه‌ی كه پاسه‌كانی میترۆ و شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌كه‌ی مه‌دریدیان ته‌قانده‌وه، ئه‌وانه‌ی كه گه‌شـتیارانی بالی و یاخود كرێـكارانی ریاز و یان میوانه‌كانی شایـیه‌كه‌ی عه‌مـمان له ئوردنیان كوشت. ئێمه له شه‌ڕی دژه تیرۆردا ڕووبه‌روی دوژمنێـكی جیهانی بوینه‌ته‌وه.به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ر له وه‌خت له عێراق بكـشــێـته‌وه ئه‌وا چاكسازی خوازانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه به په‌رۆشه‌وه‌ن بۆ گۆڕینی بار‌و دۆخه‌كه دووچاری ئه‌نجامێـكی سامناك ده‌بنه‌وه.هه‌روه‌ك له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌گه‌ری له 21 سێی 2006 دا له كۆشـكی سـپـیـیه‌وه ڕایگه‌یاند و گوتی:" بۆ نمونه ئه‌گه‌ر خه‌ڵـكی له ئێران كه خوازیارن دیموكراسـیه‌ك و ئازادیـیه‌كیان له‌سه‌ر شـێوه‌ی ئێرانیـیه‌كان هه‌بێت بڕوانن ئێمه پـشوو له ده‌ست ئه‌ده‌ین ئه‌وه ده‌گرێـته‌وه ئازایه‌تی و خواستیانمان به‌لاوه ناوه.سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت گرنـگه عێراقـیـیه‌كان و ئه‌وانی دیكه بزانن" كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست له عێراق به‌ر نادات. . . . وه له كاتێـكـدا كه ئومێدی ئازادی له‌و وڵاتانه بڵاو ده‌بێـته‌وه كه تامیان نه‌كردووه ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌بنه‌وه هاوپه‌یمان بۆ به‌رپابوونی ئاشتی.ئــه‌م گــــوتـــاره دیــدوبــۆچــونــی واشـــنـتــۆنـه