Kurdish ▪ ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌ركی ئێمه ڕاگه‌یاندنه
ته‌نیا نوسین
هه‌رێم
بابه‌ت
به‌رنامه
ئۆدیۆ
په‌رله‌مانی عێراق قایل بووه به‌وه‌ی گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی عێراق بداته‌وه به جه‌لال تاڵه‌بانی، كه ڕێبه‌رێـكی كورده‌كانی عێراقه. به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌ڵێت،" ئه‌مه‌یه عێراقی نوێ و یه‌كگرتوویی عێراق لای هه‌موومان پـیرۆزه و پـێویسته كار بۆ یه‌كگرتویی عێراق بكه‌ین."هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق جواد ئه‌لمالكی ده‌سـتنیشـان كرد بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری نوێ.به‌ڕێز ئه‌لمالكی، شیعه ئاینزایه‌كی عێراقیـیه، و ده‌ڵێت كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر "بنچینه‌ی پـێـكهاته سه‌ره‌كیـیه‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی داده‌نێت."زه‌ڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق، گوتویه‌تی به‌ڕێز مالكی كه‌سـێـكی نیشـتمان په‌روه‌ری به‌هێزه:"به‌ڕێز خه‌لیلزاد ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی بۆ ئه‌م پـۆسـته ده‌سـتنیشان كراوه ژماره‌یه شـتی پـۆزێـتیفانه‌ی گوتووه وه‌ك كار بۆ هه‌موو عێراقیـیه‌كان ده‌كات و ده‌سـته‌یه‌كی توانای سه‌ربه‌خۆی به‌هێز پـێـكده‌هێنێت و چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی میلیشـیاكان ده‌كات و هه‌روه‌ها چاویش ده‌خشـێنێـته‌وه به مه‌سه‌له‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی خاوێن كردنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له به‌عسـیـیه‌كان."سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت گه‌لی عێراق گه‌یشـته خاڵێـكی گرنـگ:سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت "ده‌زانم هێشـتا كاری زیاتر ماوه بیكه‌ین دیموكراسی له عێراق گورزێـكی سه‌ره‌كیـیه له تیرۆریسـتان كه ده‌یانه‌وێت زیانمان لێ بده‌ن."سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت، " ڕێبه‌رانی نوێی عێراق به‌رپـرسـێـتـیـیه‌كی گرنـگیان له‌سه‌ره به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هه‌ڵیانبژاردن":سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ڕێبه‌رانی عێراق به‌رپـرسـێـتی په‌ره‌پـێدانی ژیانی پـیاوان و ژنانی له‌سه‌ره بێ گوێدانه باری ئاینی و نه‌ژادی. ڕێبه‌رانی عێراق به‌رپـرسـێتی شـكست پـێهێنانی تیرۆریسـتانیان له ئه‌سـتۆیه و به‌رپـرسـێـتی یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه‌شـیان."ئێـسـتاش ده‌بێت ڕێبه‌رانی عێراق ته‌واوی كابینه‌ی حكومه‌ت دیاری بكه‌ن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " له عێراق شه‌ڕی قورس له‌پـێـشـن ڕۆژانێـكی زیاتری قوربانی دان و خه‌بات كردن له‌به‌رده‌مدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش دا دوژمنانی ئازادی گورزێـكی ڕاسـته‌قینه‌یان به ڕوودا درا،" سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " گه‌لی عێراق ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شـه‌كانی تیرۆریسـتان بوونه‌ته‌وه و ده‌شـڵێت ڕێبه‌رانی عێراقیش بناغه‌ی حكومه‌تێـكی دیموكراسـیان دانا له گه‌لی عێراقه‌وه بۆ گه‌لی عێراق."ئـه‌م گوتاره بـیـروڕای حـكومه‌تی وڵاته یه‌كـگرتـووه‌كـانی ئه‌مــریـكــایـه