چین ده‌ڵێت قازێكی كێوی مرداربوویان له باكوری خۆرئاوای هه‌رێمی كینغای
 |
| كارمه‌ندانی ته‌ندروستی چینی باڵنده‌كان ده‌كوتن. |
دۆزیوه‌ته‌وه كه پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری جۆری H5N1 ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی چینی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی شه‌ممه ئاكامی تاقیكردنه‌وه‌كان جه‌ختیان كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و قازه به ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان مردار بۆته‌وه.
كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی كینغای ده‌رمانی پاكژكردنه‌وه‌یان به‌و ناوچه‌یه‌دا كردووه كه ئه‌و باڵنده مرداربووه‌ی لێ دۆزراوه‌ته‌وه.
جێی باسه، ساڵی ڕابردوو ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده زیاتر له یه‌ك هه‌زار قازی ناوچه‌ی كینغای كوشت كه به ڕێڕه‌وێكی سه‌ره‌كی باڵنده كۆچ كردووه‌كان داده‌نرێت.
توێژه‌ره‌وانیش باوه‌ڕییان وایه باڵنده كێوییه كۆچكردووه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان به‌ره‌وه ئه‌وروپا بردبێت