Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
مه‌ترسی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له جیهاندا به‌ خێرایی پتر بووه‌‌


23/05/2006

شاره‌زایانی ته‌ندروستی گشتی که‌ ئاماده‌ی کۆبونه‌وه‌ی ته‌ندروستی جیهان بوون ده‌ڵێن
David Navarro
ده‌‌یڤد ناباڕۆ
ڤایرۆسی  H5N1 زۆر به‌ خێرایی له نێو باڵنده‌‌ی سه‌رانسه‌ری جیهاندا بڵاوده‌بێته‌وه‌.  ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیش داوای له ووڵاتان کردووه‌ به خێرایی پلانه‌کانی خۆئاماده‌کردن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ کوشنده‌یه‌ ته‌واو بکه‌ن.

ئاژانسی ناوبراوی سه‌ر به‌ ن. ی ڕایگه‌یاند که‌وا به‌هۆی خێرایی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ له نێو باڵنده‌دا، مه‌ترسی ئه‌گه‌ری گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ پتر بووه‌. 

ڕێکخه‌ری کاروباری ئه‌نفلوه‌نزای ئه‌ڤیان و مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌کان، ده‌یڤد ناباڕۆ ده‌ڵێت تووشبوونی مرۆڤ شتێکی ئاسان نیه‌،  به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆشداری ئه‌وه‌یدا که‌وا ئه‌و ڤایرۆسه‌ توانای ده‌رکه‌وتنی له نێو مرۆڤدا هه‌یه‌ و گوتی " ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ به ئاسانی له نێو مرۆڤدا بڵاوببێته‌وه‌ ئه‌وا ئه‌و کاته‌ کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره له جیهاندا په‌یدا ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت زۆر به‌ خێرایی ڕێگه‌ له بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ بگرین و خۆمان بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تا کوشنده‌یه ئاماده‌ بکه‌ین.   ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ئاسایشی مرۆڤایه‌تی ده‌که‌وێته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌."

به پێی دوایترین ئاماره‌کانی ڕێکخراوی ته‌‌ندروستی جیهانی ، تاوه‌کو ئێستا 217 که‌س تووشی ڤایرۆسی  H5N1بوو‌ه و له‌و کۆمه‌ڵه‌ ته‌نها 123 یان گیانیان له ده‌ستداوه‌.  زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له ئاسیا ڕوویانداوه‌.  به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، نه‌خۆشیه‌که‌ بۆ ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش بڵاوبووه‌وه‌.‌

ڕێکخه‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ و هۆشدارییه‌کانی نه‌خۆشیه کوشنده‌کان له ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی، کیژی فوکودا ده‌ڵێت ئه‌نفلوه‌نزای کوشنده‌ له هه‌موو چه‌رخێکدا به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ دوو جار سه‌رهه‌ڵئه‌دات " ئێمه‌ش له ماوه‌یه‌کداین که‌ ئه‌و مه‌ترسییه‌ زیادی کردووه‌ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی  ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌.  ئه‌م ڤایرۆسه‌ توانای به‌رگه‌گرتن و بڵاوبونه‌وه‌ و توشبونی مرۆڤی هه‌یه‌.  ئێستاش   WHO  ئه‌م ماوه‌یه ‌هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و له‌و باوه‌ڕه‌داین له قۆناغی سێهه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌داین که تیایدا ده‌بێت نمونه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ له مرۆڤێکه‌وه‌ بۆ مرۆڤێکی دیکه ببینین.  به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ تاوه‌کو ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ مرۆڤ نه‌بینراوه‌."

دکتۆر فوکودا ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که هه‌وڵه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی ڕێکخراوه‌کان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشداری له به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌، زۆر سه‌رکه‌وتوو بووه و له ساڵ و نیوێک له‌مه‌وبه‌ر که‌متر له 50 ووڵات پلانه‌کانی خۆئاماده‌کاریی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا زیاتر له 176 ووڵات به‌رنوسی ئه‌و پلانه‌ یاخود ته‌واوی پلانه‌که‌یان ته‌واو کردووه‌.

وه‌زیری ته‌ندروستی میسریش، موسته‌فا ئه‌لگه‌به‌لی گوتویه‌تی ووڵاتانی به ڕسکان چووش سه‌ره‌ڕای که‌می سه‌رچاوه پێویسته‌کان تیایاندا، ده‌توانن کۆنترۆڵی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بکه‌ن‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵوێست له دژی ئه‌و مه‌ترسییه‌ وه‌ربگرن.  حاڵه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه‌که‌ له میسر وه‌ک نمونه‌یه‌ک باسی کرد و گوتی میسر هه‌ر به‌ ده‌رکه‌وتنی یه‌که‌م حاڵه‌تی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له باڵنده‌و په‌له‌وه‌ڕو مرۆڤدا، ده‌ستی کرد به کوتانی هه‌زاره‌ها باڵنده و سه‌ربڕینی هه‌موو ئه‌و باڵنده‌ و په‌له‌وه‌ڕانه‌ی تووشی نه‌خۆشیه‌که‌ بوون.  وه‌زیری ته‌ندروستی میسری گوتیشی ڕاهێنان‌ ڕێگایه‌كی زۆر کاریگه‌ره‌ و له هه‌موو گرنگتره‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ کوشنده‌یه‌ وه‌ک ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنێتی سه‌ربڕینی باڵنده و په‌له‌وه‌ڕه‌کان و ڕاهێنان له‌سه‌ر چۆنێتی ڕۆشنبیرکردنی خێزانه‌کان و ڕاهێنانی خه‌ڵکی له‌سه‌ر چۆنێتی خۆپاراستنی خۆیان له‌و نه‌خۆشییه‌. 

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی له میانه‌ی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا داوایان له ووڵاتان کرد سیسته‌مه‌کانی هۆشداری سه‌ره‌تایی به‌هێز بکه‌ن و توانایه‌کی نیشتمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئه‌م په‌تا کوشنده‌یه‌ دابمه‌زرێنرێت و توێژینه‌وه‌ زانستیه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هێز بکرێن تاوه‌کو ڤاکسینێکی نوێ و پێشکه‌وتوو دروست بکرێت.

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
دكتۆر فوئاد حسـێن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی نێوان كورد و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق ده‌دوێت  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
سیروان زه‌هاوی ده‌ڵێت هه‌ر هه‌وڵێـك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌ عێراقدا ئه‌نجامی نابێت  Audio Clip Available
عه‌بدوڵڵا سـاڵح ده‌ڵێت جگه‌ له‌ گروپی سه‌در هیچ لایه‌نێـكی تر دژی ڕێـكه‌وتنی ئاسایشی نیـیه‌  Audio Clip Available
هێرشـێـكی گومان‌لێـكراوی ئه‌مریكا 4 ملیشـیا له‌ پاكسـتان ده‌كوژێت  Audio Clip Available
CPJ خه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌پـێناو ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا تێـده‌كۆشن  Audio Clip Available  Video clip available
شاره‌زایان ده‌ڵێن ئه‌لقاعیده‌ ده‌یه‌وێت سوود له‌ قه‌یرانی دارایی جیهان وه‌ربگرێت  Audio Clip Available
کاردانه‌وه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی نێوان عێراق و ئه‌مریکا  Audio Clip Available
فه‌لاح مسته‌فا وه‌ڵامی قسه‌کانی مالیکی ده‌داته‌وه‌  Audio Clip Available
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی ده‌ڵێت پـێده‌چێت ڕۆبه‌رت گه‌یتس له‌ پـۆسته‌که‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌  Audio Clip Available
یاسای باری که‌سێتی له‌ هه‌رێمی کوردستان و کاردانه‌وه‌کان له‌سه‌ری  Audio Clip Available
ته‌ها حه‌سـه‌نیانی ده‌ڵێت ئێران سـیاسه‌تی دوو فاقی ده‌گرێته‌به‌ر  Audio Clip Available
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئۆباما هێله‌ری کلنتن بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌روه‌وه‌ ده‌سـنیشـان بکات  Audio Clip Available
لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در خۆپـیشـاندان له‌ دژی ڕێـکه‌وتنی عێراق و ئه‌مریکا سـازده‌که‌ن  Audio Clip Available  Video clip available
به‌هاکانی سه‌هه‌م و سه‌نه‌د له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر داده‌به‌زێت  Audio Clip Available
ڕاپـۆرتێـک ده‌رباره‌ی کێشه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراقدا  Audio Clip Available
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ په‌رله‌مان ڕێـکه‌وتنه‌ ئاسـایشـیـیه‌که‌ په‌سه‌ند بکات  Audio Clip Available
ڕوفاتی 150 ئه‌نفالکراو برایه‌وه‌ بۆ کوردسـتان  Audio Clip Available
دکتۆر عه‌ممار تۆعمه‌ ده‌ڵێت زه‌حمه‌ته‌ پـێشـبینی بکرێت په‌رله‌مانی عێراق چۆن ده‌نگ له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتننامه‌که‌ ده‌دات  Audio Clip Available
جۆره‌کانی کۆڵسـترۆڵ و چۆنێتی خۆپاراسـتنی ته‌ندروسـتیمان  Audio Clip Available
ڕێـکخراوی خوێندکارانی کوردســتان له‌ زانکۆی جۆرج مه‌یسن پاره‌ بۆ منداڵانی نه‌خۆشی دڵ کۆده‌که‌نه‌وه‌  Audio Clip Available