Kurdish ده‌نگی ئه‌مریكا 
ئه‌ركی ئێمه‌ ڕاگه‌یاندنه‌

ته‌‌نیا نوسین
گه‌‌ران

 
7 ئه‌ندامی خێزانێکی ئه‌نده‌نوسی به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن


24/05/2006

ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌ڵێت حاڵه‌تی قوربانی به‌ کۆمه‌ڵ له
Only remaining family member of seven, which has been decimated by bird flu deaths, is treated for disease in hospital, Wednesday
ته‌نها ئه‌ندامی له ژیاندا ماوی ئه‌و خێزانه‌ی که‌ 7 که‌س لێیان به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له ئه‌نده‌نوسیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌ و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له نه‌خۆشخانه‌ تیمار کراوه‌.
ئه‌نجام ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له یه‌ک خێزانی ئه‌نده‌نوسی پێکه‌وه‌ له‌م مانگه‌دا، تاوه‌كو ئێستا به ‌گه‌وره‌ترین په‌ره‌سه‌ندن له بڵاونه‌وه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ داده‌نرێت.‌

ڕێکخراوی ناوبراو ده‌ڵێت له‌م حاڵه‌ته‌دا که 7 ئه‌ندامی یه‌ک خێزانی ئه‌نده‌نوسی له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌ ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ گیانیان له ده‌ستداوه‌، ناتوانن گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی  H5N1 ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ له نێو مرۆڤدا به‌ دوور بزانن.

شه‌ش له حه‌وت ئه‌ندامی خێزانه‌که‌ له یه‌ک گوندی ناوچه‌ی سوماتر له باکور نیشته‌جێ بوون و ئێستاش هه‌شته‌م ئه‌ندامی خێزانه‌که له نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

ووته‌بێژی ڕێکخراوی  WHO پیته‌ر کۆردینگلی له مانێلا ده‌ڵێت پێشتر حاڵه‌تی تووشبوونی کۆمه‌ڵێک که‌س به ‌نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌ ڕوویداوه‌ و گومانیان لێکراوه‌ که له‌وانه‌‌یه‌ نمونه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ له مرۆڤێکه‌وه‌ بۆ مرۆڤێکی دیکه‌ بن، به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئه‌نده‌نوسیا‌ به گه‌وره‌ترین ژماره‌ی حاڵه‌تی ده‌رکه‌وتوو له یه‌ک شوێندا داده‌نرێت.

به‌ڕێز کۆردینگلی ده‌ڵێت ڕێکخراوه‌که‌یان نیگه‌رانه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی زانایان ناتوانن په‌یوه‌ندییه‌کی نێوان باڵنده‌ی تووشبوو به‌م حاڵه‌تی قوربانیانه‌وه‌ ببینن.  هه‌روه‌ها گوتی " بۆ یه‌که‌م جاره‌، سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ بێ له خێزانه‌که‌ خۆی، هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌که‌ نه‌دۆزرێته‌وه چونکه‌ هیچ نیشانه‌یه‌کی مریشکی مرداربوو، مریشکی توشبوو یاخود هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کی تری باڵنده له ده‌وروپشتیان نیه‌.  له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه حاڵه‌تێکی قوربانی به‌ کۆمه‌ڵمان له به‌رده‌مدایه‌ که لێی تێناگه‌ین."

تاوه‌کو ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌ له مرۆڤێکه‌وه‌ بۆ مرۆڤێکی دیکه‌ پشت ڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه‌.‌‌

به‌ڕێز کۆردینگلی گوتیشی ئه‌وه‌ی دڵخۆشکه‌ره‌یه‌ که پاش وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێنی قوربانیه‌کان، هیچ نیشانه‌یه‌کی گۆڕانکارییمان له ڤایرۆسه‌که‌دا به‌دی نه‌كردووه‌ که ببێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ به‌ ئاسانی له نێوان مریشک و مرۆڤدا یاخود له نێو مرۆڤ خۆیدا.‌‌

زانایانیش مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ که ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره‌ ته‌شه‌نه‌کردنه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ ڕووبدات، ئه‌وا له‌وانه‌یه‌ ملیۆنه‌ها که‌س به‌م په‌تا کوشنده‌یه‌ گیان له ده‌ست بده‌ن.‌

 

  

emailme.gif ئه‌‌م راپۆرته ئیمێل بكه
printerfriendly.gif بۆ چاپكردن
  نوێترین هه‌واڵ
توركیا بوردومانی سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له‌ باكوری عێراق ده‌كات  Audio Clip Available

  هه‌واڵی زیاتر
ئه‌حمه‌د میره‌ پـێناسه‌ی سـۆران مامه‌ حه‌مه‌ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆ كه‌مپانا باس له‌ هه‌ڵوێسـتی ڕێـكخراوی CPJ ده‌كات له‌ به‌رامبه‌ر تیرۆركردنی سۆران مامه‌ حه‌مه‌  Audio Clip Available
عه‌دنان موفتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاكانی عێراق به‌ كوده‌تا ناوزه‌د ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌رۆكی عێراق قانونی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌  Audio Clip Available
كۆنده‌لیزا ڕایس كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكور به‌ باش ناوزه‌دكرد  Audio Clip Available
جێگری وه‌زیری بازرگانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردسـتان سه‌ركه‌وتوو بووه‌  Audio Clip Available  Video clip available
به‌ریتانیا ده‌ڵێت فه‌رمانده‌یه‌كی گه‌وره‌ی تاڵیبان خۆیداوه‌ به‌ده‌سـته‌وه‌  Audio Clip Available
باراك ئۆباما له‌ ئیسـرائیله‌ بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینی  Audio Clip Available
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان باس له‌ چۆنێتی په‌سـه‌ندكردنی قانونی پارێزگاكان له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات  Audio Clip Available
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایی لایه‌نی كوردی په‌رله‌مانی عێراق قانونی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی په‌سه‌ند كرد  Audio Clip Available
یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌سـخۆشی له‌ گرتنه‌كه‌ی ڕادۆڤان كارازیچ ده‌كات  Audio Clip Available
جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریكا ڕێـگه‌ نادات هۆلۆكۆسـتێـكی تر له‌ دژی ئیسـرائیل ڕووبدات  Audio Clip Available
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له‌ گه‌شـته‌ نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كه‌ی باراك ئۆباما ده‌كات  Audio Clip Available
دادگای ده‌سـتوری توركیا له‌ دووشه‌ممه‌وه‌ مشـتومڕ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌ن  Audio Clip Available
باراك ئۆباما گه‌یشته‌ ئوردن  Audio Clip Available
ڕێبه‌ری پـێشـووی سـربه‌كانی بۆسـنیا ده‌سـتگیركرا